سات به‌ سات له‌ گه‌ڵ ڕووداوه‌ تیرۆریستیه‌كه‌ی شاری نیس له‌ فه‌ڕانسه‌ نوێده‌كرێته‌وه‌

0
157

جەژنی ڕۆژی نه‌ته‌وەیی فەڕانسە له‌ شاری نیس دەیان کوژراوی لێکەوتەوە

ڕۆژی کورد: بەپێی لێدوانی شارەوانی پێشووی “نیس” کە ئێستا سەرۆکی شۆڕای ناوچەیی گەڕەکی “پڕوانس ئالپ کوت دازوور”ـە لە ڕووداوی لێکەوتنی ترۆمبیلێک لەگەڵ خەڵک لە کاتی بەڕێوەچوونی جەژنی ڕۆژی نەتەوەیی فەڕانسە، دەیان کەس کوژراون.

ئەمشەو کاتژمێر ١١ و نیوی شەو بەکاتی ئوروپا لە کاتی بەڕێوەچونی ڕێ و ڕەسمی ئاگرکردنەوە لە جەژنی نەتەوەیی ڕۆژی باسیل، ترۆمبیلێک وەناو خەڵک کەوتووە و دەیان کوژراوی لێکەوتۆتەوە.

بەرپرسانی شاری فەڕانسە ئەو ڕووداوەیان بە “هێرش” ناو بردووە و داوایان لە خەڵک کردووە نەهێنە سەر شەقامەکان.

بەپێی هەندێک ڕاپۆرت دەنگی گووللـەش لەو گەڕەکە بیستراوە.

تا ئێستا زیاتر لە ٨٤ کەس کوژران و پتر لە ۱۰۰ کەس بریندار بوون، شۆفیری کامیۆنەکە لە لایەن پۆلیسەوە کوژراوە…

13645286_1751197491787520_1511854934547941328_n

13726589_1751202688453667_4976764319024062997_n

نه‌ناسراو
Roji Kurde 2016-07-1510:39

بكه‌ری هێرشه‌ تیرۆرریستیه‌كه‌ی نیس ناوی محه‌ممه‌د له‌حوایج بووخه‌لیل ٣١ ساڵه‌ عه‌ڕه‌بێكی توونسیه‌ و ره‌گه‌زنامه‌ی فه‌ڕانسه‌ویشی هه‌بووه‌

Roji Kurde 2016-07-1510:35

باری نائاسایی له‌ فه‌ڕانسه‌ بۆ سێ مانگی تر درێژ كرایه‌وه‌

Roji Kurde 2016-07-1510:32

سەرۆک كۆماری فەڕانسه‌ دەڵێ ڕۆڵی وڵات لە عێراق و لە سووریه‌ بەهێزتر دەکه‌ین بۆ شه‌ڕ به‌ دژی داعش و تیرۆریستان.

Roji Kurde 2016-07-1510:29

مانۆئێل واڵس سێ ڕۆژ ماته‌مینی گشتی ڕاگه‌یاند

Roji Kurde 2016-07-1510:26

دۆخی جه‌سته‌یی ١٨ كه‌س له‌ برینداره‌كان ناله‌باره‌ و تا ئێستا ٨٤ كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌

Roji Kurde 2016-07-1510:24

فرانسوا ئۆلاند ده‌ڵێ : وڵاته‌كه‌مان هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستانی له‌ سه‌ره‌ ، ئێمه‌ له‌ شه‌ڕ به‌ دژی تیرۆریستان به‌رده‌وام ده‌بین

Roji Kurde 2016-07-1510:18

بڵاوكراوه‌كانی فه‌ڕانسه‌ ڕایانگه‌یاند ئه‌و كه‌سه‌ هێرشبه‌ره‌ی به‌ كامیۆن هێرشه‌ تیرۆریستیه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه‌ ، ناوی محه‌ممه‌د له‌حوایج بووهه‌لاله‌ ، ئه‌وڕۆ به‌یانی پۆلیس ماڵی محه‌ممه‌د له‌حوایج بووهه‌لال ی پشكنیوه‌

Roji Kurde 2016-07-1510:14
رۆژنامه‌یه‌كی چاپی نیس بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌:
له‌ سه‌ره‌تای هێرشه‌كه‌ تا كوو ئێستا ٥٤ منداڵ گه‌یندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ و به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان حه‌وت منداڵ تا ئێستا گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌
Roji Kurde 2016-07-1510:13

ڤێلادیمیر پوتین ، سه‌رۆك كۆماری ڕووسیه‌ له‌ په‌یامێك دا بۆ فرانسوا ئۆلاند به‌ په‌رۆش بوونی خۆی له‌ ڕووداوه‌كه‌ی نیس ده‌ربڕی و سه‌ره‌خۆشی له‌ ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵكی فه‌رانسه‌ كرد

نه‌ناسراو
Roji Kurde 2016-07-1509:38

جان كێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا : ده‌بێ هه‌ر چی زووتر ڕێگه‌یه‌ك بۆ له‌ ناو بردن و بنبڕ كردنی تیرۆر و تیرۆریسم بدۆزرێته‌وه‌

Roji Kurde 2016-07-1509:38
ڕێبه‌رانی جیهان هاوده‌ردیان له‌ گه‌ڵ خه‌ڵك و ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه‌ ده‌ربڕیوه‌ و هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شاری نیس یان به‌ توندی مه‌حكووم كردووه‌ ، دۆناڵد تووسك ، سه‌رۆكی شووڕای ئورووپایی ، یه‌ك له‌و كاربه‌ده‌ستانه‌ بوو كه‌ ئه‌و كرده‌وه‌ی به‌ توندی مه‌حكووم كرد

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت