“سەمای ئەسپەکان “خەڵاتی باشترین فیلمی فێستیڤاڵی ڕۆمانیای بەدەست هێنا

0
1363

فیلمی “سەمای ئەسپەکان The Dance Of The Horses” کە لە بەرهەمەکانی بەشی هونەریی سینەمای هەریمی کوردستان عیراق لە فێستیڤاڵی ڕۆمانیا خەڵاتی باشترین فیلمی بەدەست هێنا.

“سەردار خەلیل” سیناریست و دەرهێنەری فیلمی سەمای ئەسپەکان لە ئەکاونتی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، بڵاوی کردووەتەوە “فیلمی سەمای ئەسپەکان کە لە سیناریۆ و دەرهێنانی خۆم و لە بەرهەمەکانی بەشی هونەری سینەمای سلێمانییە، خەڵاتی باشترین فیلمی لە فێستیڤاڵی وڵاتی ڕۆمانیا 12 months international film festival بەدەست هێناوە“.

ئاماژەی بەوەش داوە “فیلمەکە سێیەمین جارە دەبێتە خاوەنی خەڵات، پاش بڵاوکردنەوەشی لەلایەن هونەرمەند ئاوات عوسمان بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵە جیهانییەکان، لە زۆرێک لە فێستیڤاڵەکان لە بەشی پێشبڕکێ وەرگیراوە و کاری بڵاوکردنەوەی بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی بەردەوامە“.

فیلمی سەمای ئەسپەکان لە ساڵی ٢٠١٥ دا خەڵاتی ڕێزلێنانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی بەدەست هێناوە و هەریەکە لە هونەرمەندان “عومەر دڵپاک، نزار سەلامی، عەبدولڕەزاق محەمەد، کاوە قادر و سۆلین دڵپاک” ڕۆڵی تێدا دەبینن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت