سیاسەتی ڕاشکاوانە لە تیۆریەوە بۆ کردار

0
927

شەماڵ مامزادە بۆکانی

ئیتر ئەو کات بە سەر چوو ، کە وڵاتانی ئیمپریالیستی و کمۆنیستی بۆ تەشەنەکردنی ئایدیای خۆیان کە لایەنێک بۆ هێزی کارو ئەویتریان بە بۆنەی مافی کرێکار و دووجەمسەری کە تەنیا بۆ ڕکابەری خۆیانە بە ئێستاشەوە ، باوەڕێکی نەتەوەیی وەک ناسیۆنالیست بخەنە پەراوێزی کۆنەپەرستانەوە .

ئەمڕۆ باوەڕی نەتەوە دەوڵەت بە خوێندنەوەیەکی زانستیانە توانیویەتی مافی کەمینە ئایینیەکان و نەتەوەییەکان بپاریزێ و کەوانەی خاڵەکانی پاراستنی مافی مرۆڤ دەتوانێت سەر بە هەموو کەلێن وقوژبنێکی یاسایی دا بکات وتەنانەت بەڕێوەبەرانی ئەو یاسا ئاسمانیانەش لە زۆر کاتدا دەستەوەستانن لە بەرانبەریاندا .

لەم سەردەمەشدا کە سیاسەتی تیۆری زلهێزان و ئالاهەڵگرانی مافی مرۆڤ بە کردار گەیشتونەتە ئاستێک کە لە پێناو بەرژەوەندی ئابوری، بنەماکانی پرەنسیبی ئەخلاقی سیاسی پێشێل دەکەن و لە گەڵ سەرچاوەی خوڵقێنەری تیرۆریزمی جیهانی دانیشتن دەکەن وپەتی سێدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە یاسای خودا دەزانن و لایان کفرە تۆمەتی لێبدەن ، لێیان پرسن چۆنیان پێناسە کردووە ؟

ئەمە لە کاتێکدایە کە کوردەکانی رۆژهەڵاتیش بەرەوساڵ ونیوێک دەچێت لە گەڵ هێزی پۆڵائینی پێشمەرگە دژ بە دەوڵەتی تیرۆریزمی داعش لە شەڕ دان و بەرژەوەندی مرۆڤایەتی و دەوڵەتانی زلهێز دەپارێزن ودەریایەک خوێنیان بەخشیوە ، با بتانهێنمەوە سەردێڕی بابەتەکەو بڵێم ئاخۆ لەوە ناکۆڵنەوە ئەگەر هەستی ناسیۆنالیستی و نیشتیمان خۆشەویستی نەبێت ، پێشمەرگە چۆن بە گیرفانی بە تاڵ وبە چەکەکانی دەیەی حەفتاو هەشتاکانەوە خەون وپیلانی بیرگەندەڵانی تیرۆریزمی جیهانیان کردە بڵقی سەر ئاو .

ئەوەش بالە بیر نەکرێ لەوکاتەدا  هێزی تاریکپەرەستی داعش بە پیلانێکی سیاسی و سەربازی تۆکمە  تەیار بوون بەچەکە بەجێماوەکان یان بڵێین بەجێهێشتووەکانی  پێشکەوتووی ئەرتەشی چەند ملیاردی عێراقی داوەشاو .

ئەم ڕاستیە بۆمان دەسەلمێنی وەک چۆن لە ساڵی 1897ی زائین ڕێبازی زایۆنیزم لە سیاسەتی کرداریدا هەنگاوی نا ، ئیستاش ئەم ڕێبازە بۆتە ئایدۆلۆجیای” ئیسرائیل ” و بە بستە خاکێکەوە داڕێژەری سیاسەتی ئابوری سەرسوڕهێنەر و کەرەسەی سەربازی و لۆبی بەهێزی جیهانی هەیە ، دەبێت کوردیش بە لە بەرچاو گرتنی کردەوەکانی سەرەتای ووتارەکەم ڕێبازی ناسیۆنالیستی و هەڵوێستی ” کوردیزم ” بۆ بونیاتنانی نەتەوە دەوڵەت بگرێتەبەر بۆ گەیشتن بەو ئامانجەی تاک ونەتەوەی کورد 500 ساڵە خەونی پیوە دەبینێت .

لەم پێناوەشدا واتە بۆ بەرەو” ڕێفراندۆم ” لەم هەلومەرجە سیاسیەدا کە باشووری کوردستان پەیدا تێپەڕ دەبێت ئەم ئەرکە گرینگە  تەنیا لە سەر شانی کوردانی ئەم بەشەو حکومەتی هەرێمدا نییەو وەک ئەرکی تاک  ونەتەوە پێویستە پارچەکانی تریش هاوکاری بکەن . بە تایبەت کوردانی رۆژهەلاتی کوردستان کە جەمسەری هەرە بەهێزن بۆ پشتیوانی .

بۆ ئەم مەبەستەش وەک هەنگاوی یەکەم پێویستە ئەحزابی ڕۆژهەڵاتی وەک سیاسەتێکی ڕاشکاوانە بە پێک هێنانی بەرەیەکی هاوبەش و تێگەیشتن لە مانیفێستی بەرە ،بگەنە ئەو قەناعەتەی پێکهێنانی ئەم گرینگە دەسەڵاتی خەیاڵی وداوەڵی ئەوان کەم ناکاتەوە .

با ئەوەش تێبگەیین کرداری” نەتەوە دەوڵەت” لە پێکهێنانی بەرەی رۆژهەڵاتیدایە ، واتە بۆ ئەوڕۆی باشوور و دووواڕۆژی رۆژهەڵات زەرورەتێکی حاشا هەڵنەگرە ، خاڵی بەهێزی ئەم زەرورەتەش ئاوردانەوەیەکە لە ساڵی 1946 واتە هاوخەباتی بارزانی نەمر وپێشەوای مەزن قازیی محەممەد ، ڕۆژهەڵات وباشووری کردۆتە دەمار وخوێنی یەک جەستەو دڵی جەستەو هێزی دەمار رەمزو ناوی پێشمەرگەیە .

واتە بە پێویستی دەزانم وەک نوسەر وشرۆڤەکارێکی ناسیۆنالیست وسەربەخۆ پێش ئەرکی پیرۆزی ” ریفراندۆم ” ی باشووری کوردستان بۆ بەدەوڵەت بوون ، پێکهێنانی بەرەی ڕۆژهەڵاتی دەتوانێ کۆڵەکەی بەهێزی سیاسی و کرداری بێت بۆ سەقامگیری  وئارامی باشوور وڕۆژهەڵات ، کە وردەکاری لەوە  زیاتر سەبارەت بە پاراستنی هەندێک تایبەتمەندی هێڵی سیاسی بە پێویست نازانم .

وەک دوایین ووشەکان داوام لە پارت ولایەنەکانی هەرچووار پارچە ئەوەیە بۆ تێگەیشتنی زیاتر خوێندنەوەیەکتان هەبێت لەوکردارە سیاسیانەی وڵاتانی ئەوروپایی لە گەڵ ولاتانی ناوچەی کەنداوی عەرەبی و ئێران وعێراقی هەڵوەشاوە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.