قووڵیی برینی گوللـەی چەکدارانی رژیم گیان کۆڵبەرە بریندارەکەی ورمێی ستاند+وێنە

0
1711

رۆژی کورد: سەیاد میرخان‌پوور کە رۆژی شەممە رێکەوتی ١٣ی خەرمانان لەلایەن ‌هێزە چەکدارەکانی رژیمی ئێرانەوە بریندار کرابوو، پاش ٢ رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی ورمێ، بەهۆی کاریگەریی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.

رۆژی شەممە رێکەوتی ١٣ی خەرمانان سێ کۆڵبەری کورد بەناوەکانی فەیسەڵ وەفایی و داریووش فەقێ‌پوور و سەیاد میرخان‌پوور کەوتنە بەر تەقەی هێزە چەکدارەکانی رێژیمی ئێران و لە ئەنجامدا فەیسەڵ وەفایی و داریووش فەقێ‌پوور دەستبەجێ گیانیان لەدەست دا.

لەو رووداوەدا سەیاد میرخان‌پوور خەلكی گوندی “براسب” بە توندی بریندار ببوو کە بۆ چارەسەری بۆ نەخۆشخانەی ورمێ گوازرابوویەوە و سەرلەئێوارەی رۆژی سێ‌شەممە بەهۆی کاریگەریی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.

دە گوترێ هەر سێ کۆڵبەر خێزاندار و خاوەنی منداڵ بوونە کە تەنیا بۆ دابین کردنی بژیویی ژیانی روویان لە کۆڵبەریی سەر سنوورەکان کردبوو.

کوشتاری کۆڵبەرانی کورد لە کاتێکدا هەر وا درێژەی هەیە کە خامنەیی رێبەری رژیمی ئیسلامی ل ەرۆژی جیهانیی کرێکاردا روو لە هێزە چەکدارەکانی رژیمەکەی رایەگیاندبوو کە دەست لە کوشتاری کۆڵبەرانی کورد هەڵگرن، بەڵام بەردەوامیی کوشتاری سیستماتیکی کۆڵبەران سەلمێنەری ئەو راستییەیە کە لێپرسراوانی نیزامی و تیرۆریستیی سوپا هیچ بایەخیک بۆ قسەکانی خامنەیی دانانێن.

kolber

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت