هەندێک بەشی سامانەی بەرگریی هەوایی ئێس ٣٠٠ لە ڕێژەی تاران نیشان درا

0
726

ڕۆژی کورد: لە ڕێژەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی خاکەلێوە، ڕۆژی ئەرتەش، هەندێک بەش لە سامانەی پەدافەندی هەوایی ئێس– ٣٠٠، نمایش کرا.

ئەو بەشانە بریتی بوون لە ڕادار، پۆستی فەرماندەیی و پەیوەندییەکان، بەڵام ئەو بەشەی کە زۆرتر باسی لێ دەکرێ و نمایش نەکرا، مووشەکەکانی ئەو سامانەیەن کە لە ڕێژەدا نیشان نەدران.

شایانی ئاماژەیە کە هەرچەند ڕێککەوتنی کڕینی ئێس – ٣٠٠ لە ساڵی ٢٠٠٧ واژۆ کراوە، تا ئێستاش ڕادەست کردنی ئەو سامانەیە بە ئێران بە هۆی گەمارۆ ناونەتەوەییەکان وەدوا کەوتووە بەڵام دوای ڕێککەوتنیبەرجام ڤیلادیمێر پوتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیە ئیزنی ڕادەست کردنی ئەو سامانە بە ئێرانی دەرکرد.

شایانی ئاماژەیە کە هەروەک چەند ڕۆژ لەوەی پێش لە هەواڵەکانی ڕۆژی کوردیشدا هات، دەگوترێ قاسم سلێمانی بۆ ئەنجامی تەواو و پوختی ئەو مامەڵەیە سەردانی مۆسکۆی کردووە.

باوجود امضای قرار داد خرید اس-300 در سال ۲۰۰۷، تحویل آن به ایران به دلیل اعمال تحریم‌های بین‌المللی تاکنون به تعویق افتاده بود. اما سال گذشته پس از توافق هسته‌ای ایران و قدرت‌های جهانی، ولادیمیر پوتین رئیس جمهوری روسیه اجازه تحویل این سامانه را داد.

فرۆشتنی ئەو سامانەیە کە بەرهەمی ڕووسیەیە بە ئێران، دژایەتیی ئەمریکا و ئیسراییلی لێکەوتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.