شنۆ: لاوێک بە هۆی ڕووداوی مین، لاقێکی لە دەست دا

0
629

مین و خۆکوژی، وەک زەروو بینیان لە ئەوکی کورد ناوە و ڕۆژ نیە قوربانی یان قوربانیگەلێک نەستێنن.

دوای ئەوەی کە دۆینێ دووشەممە ١٣ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، هەواڵی کەوتنە سەر مین ـی ژنێکی لاو لە شاەری سەردەشت بڵاو بۆوە، دوای ئەو ڕووداوە هەر هەمان ڕۆژە کوڕێکی گەنجی گووندێکی سەر بەشاری شنۆش، کەوتە سەر مین و لاقێکی لەدەست داوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، لاوێکی گوندی شاوانێی ناوچەی شنۆ کە بۆ گیای بەهاری ڕووی لە چیاکانی گووندەکەی خۆیان کردووە،  کەوتووەتە سەر مین و بە هۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لە دەست داوە.

شوناسی ئەو لاوە کوردە قوربانییەی مین، مەحموود سۆفی مەحموودی، کوڕی ئیبراهیم، خەڵکی گوندی شاوانێ لە گەڵی گادەران ڕاگەیێندراوە.

شایانی ئاماژەیە کە ئێستا مەحموود لە نەخۆشخانەی خومەینیی شاری ورمێ خەوێندراوە.

بەشێک لە ئامارەکانی قوربانیانی مین لە ماوەی ٦ مانگی ڕابردوودا:

دووشەممە رێکەوتی ١٣ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، ژنێک بەناوی هاجەر واحیدی، تەمەن ٢٤ سال و خەڵکی ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت، بەهۆی تەقینەوەی مینی دژە نەفەر لاقی چەپی لەدەست داوە.

ئێوارەی ڕۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ٢٦ی خاکەلێوەی ١٣٩٥ی هەتاوی، لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵەی خەلکی گوندی دووپلوورەی سەربە ناوچەی سەرشیوی شاری مەریوان بەهۆی کەوتنە سەر مین لاقێکی پەڕی.

ڕۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٤ی خاکەلێوەی ١٣٩٥ی هەتاوی، لاوێکی خەڵکی گوندی نێراوانەی سەربە شاری بانە لە بەشی ئارمەردە بەهۆی تەقینەوەی مین لاقی چەپەی لەدەست دا. ناوی ئەولاوە کوردە  سیروان مستەفایی ڕاگەیەندراوە کە بە مەبەستی کۆکردنەوەی گیاوگۆڵی کوێستانی، ڕووی لە شاخەکانی دەوروبەری گوندی خۆیان کردبوو.

ژنێکی تەمەن ٥٩ ساڵان، لەکاتی لەوەڕاندنی تاقە مانگاکەیدا، بەهۆی تەقینەوەی مینی دژە نەفەر لەژێر لاقی مانگاکەیدا، تووشی مەوج گرتوویی بووە. ناوی ئەو ژنە تەمەن ٥٩ ساڵەیە، حەمیدە راسەن ڕاگەیاندراوە، کە هەنووکە لە نەخۆشخانەی شاری ئیلام لەژێر چاوەدێریی پزیشکی دایە.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٩ی خاکەلێوەی ١٣٩٥ی هەتاوی، ٧ سەر مەڕوماڵاتی هاووڵاتییەکی کورد لە ناوچەی قەسری شیرین، بەهۆی کەوتنە نێو کێڵگەی مین بەکوشت چوون. دەگوترێ ئەو ڕووداوە، سەرلەئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە جاددەی خوسرەوی لە ناوچەی “قەڵای سەوزی” هاتۆتە ئاراوەو زیان بەر مەڕوماڵاتی هەوارچییەکی کوردی ناوچەکە گەیاندووە.

ڕێکەوتی ٢٦ی مارسی ٢٠١٦، لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکی سەردەمی هێرشی سوپای پاسداران لە ناوچەی مهاباد، کرێکارێکی شارەوانیی ئەو شارە بریندار بوو.

دووشەممە رێکەوتی 24 ی رەشەممەی ١٣٩٤ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بەناوی مەهدی خرسانیان، لە ناوچەی چەم هیندی لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکی دژە نەفەردا لاقێکی لەدەست دا. ئەو هاووڵاتییە خەڵکی دەستی عەباس سەربە ئوستانی ئیلام بووە، کە لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕو ماڵاتدا تووشی ئەو ڕووداوە بووە.

ڕێکەوتی ٢٣ی ڕەشەممەی ١٣٩٤ی هەتاوی

یەکێک لە هاوارچییەکانی ئوستانی کرماشان کە سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات بوو، بەهۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لەدەست دا و بەشێک پە ئەندامانی دیکەی لەشی بە توندی بریندار بوون. ئەو هاووڵاتییە کوردە ناوی لەتیف عەلی یارم فالفالوو، تەمەن 38 ساڵ و کوڕی سوحبەتوڵڵا بووە، لە لە،لەوەڕگەکاندا تووشی رووداوی تەقینەوەی مین بووە.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٠ ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی تانکرێکی ئاو لە پارێزگای کرماشان و لە نزیک شاری “قەسری شیرین”، دەچێتە سەر مینێکی چێنراو و لە ئاکامی تەقینەوەی ئەو مینە،  تانکرەکە وەردەگەڕێت و خسارێکی قۆرسی بەردەکەوێت، لە هەمانکاتیشدا بە پێ سەرچاوە ناوخۆییەکانی هەواڵ شۆڤێری ئەو تانکرەش بە شێوەییەکی سووک بریندار دەبێت.

دووشەممە ٢١ی بەفرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی، لە بەشی سۆماری سەربە شارستانی قەسری شیرین، بە هۆی تەقینەوەی مین کە دەگوترێ لە پاشماوەی مینەکانی بە جێماوی شەڕی ئێران و عێراقە، هاووڵاتیەکی کورد، بریندار بوو. ئەو هاونیشتمانییە کە ناوی محەممەد عەلی چراغییە لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات، وەسەر مین پەڕیوە و لاقی ڕاستی بە تووندی بریندار بووە.

ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ١٣٩٤ی هەتاوی، لە ناوچە سنوورییەكانی شاری “قەسر شیرین”ی سەر بە پاڕێزگای كرماشان دوو كەسی تەمەن 35 و 42 ساڵ كەوتوونەتە سەر مینە چێنراوەكان، ئەو دوو هاووڵاتییە كوردە بە توندی بریندار بوون كە باری تەندروستیی یەكێكیان زۆر جێگیر نیە و لە حاڵی حازردا لە نەخۆشخانەی شاری كرماشان لەژێر چاودێریی پزیشكی دان.

لەلایەكی دیكەوە هەر ڕۆژی شەممە رێكەوتی 17ی گەلاوێژی 94ی هەتاوی، لە كۆنە بنكەیەكی سوپای پاسداران بە ناوی “ئاربابا”ی سەر بە شاری بانە مین بە كەسێكدا تەقیوەتەوە و لاقیكی پەڕیوە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.