ڕووداوی هاتووچۆ لە ژاوەرۆی سنە ١٥ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

0
621

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لە نزیک گوندی “گەلێن” لە ڕێگای نێوان ژاوەرۆ و سنە، کەسێک کوژراو و ١٤ کەسیش بریندار بوون.

ئەم ڕووداوە کاتژمێر ١٩ـی ئەمڕۆ هەینی ٢٥ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی ، خوارتر لە “چەم سوو” و لە نزیک گوندی “گەلین” لە ڕێگای “دەرۆ باخان” ڕووی داوە.

دەگوترێ مینی بووسەکە کە هی کەسێکە بە ناوی محەممەد ڕەحمانی بە هۆی کێشەی تەکنیکی تووشی ئەو ڕووداوە بووە و لە ئەنجام دا کەسێک بەناوی ئەمجەد گوڵی کوڕی مەلا عەودە، تەمەن ٣٥ ساڵان،  کوژراو و ١٤ برینداری لێکەوتۆتەوە.

ناستانداردبوونی ڕێگاو بان، سووتەمەنیی ناستاندار و ناستانداربوونی ترۆمبیل و کەرستەکانی هاتووچۆ لە ئێران، هۆکاری سەرەکیی ڕووداوی هاتووچۆ لە ئێران و بەتایبەتی ناوچە کەمایەتی نشێنەکانن و ساڵانە دەیان کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت