ڕنووی بەفر لە هەورامانیش مەرگی دوو هاووڵاتی لێکەوتەوە

0
456

ڕۆژی کورد: ڕنووی بەفر لە هەورامانیش گیانی دوو هاووڵاتی گرت، ئەوا ١١ هەمین کەسە کە لەم ماوەیەدا بەهۆی کەوتنە ژێر ڕنوو گیانیان لە دەست داوە.

سەرچاوەیەک لە ناوچەی هەورامان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لەمبارەوە بۆ ڕۆژی کورد دواو پشتڕاستی کردەوە کە  ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، دوو فەرمانبەری فەرمانگەی کارەبا له سەوڵاوای ناوچەی هەورامان کەوتوونە ژێر ڕنووی بەفر و لە ئەنجامدا گیانیان لە دەست داوە.

ئەو ڕووداوە لە ڕێگای نێوان دزڵی و دەرەکێ لە شوێنێک بە ناوی کەربەناو ڕووی داوە.

شوناسی ئەو دوو هاووڵاتییە، داریوش شەکەری و پەیام محەممەدی، خەڵکی گوندی چەشمیەر، ڕاگەیێندراوە.

هەر لەو ماوەیەدا چوار کۆڵبەر لە سەردەشت و ٢ شاخەوانی بۆکانی لە بانە بە هۆی ڕنووی بەفر، گیانیان لەدەست داوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت