به‌ڵگه‌ // خومه‌ینی : ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ له‌ سێداره‌دان مه‌حكوم كراون خوێنیان لێبگرن و بیده‌ن به‌ پاسداره‌كان

0
313

له‌ جینیاته‌ته‌كانی دژه‌ مرۆڤانه‌ی ڕژیمی ئیسلامیی ئێران كه‌ له‌ سه‌رده‌می خومه‌ینی دا به‌ڕێوه‌ چووه‌ ، كێشانی خوێنی ئه‌و كه‌سانه‌ بووه‌ كه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كراون و دراوه‌ به‌و پاسدارانه‌ی له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕ دا بریندار بوون .
ئه‌و كاره‌ دژه‌ مرۆییه‌ به‌ فتوای خومه‌ینی له‌ ئێران ڕوویداوه‌ ، ئه‌وه‌ ده‌قی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌یه‌ كه‌ ڕێكه‌وتی مانگی ره‌زبه‌ری ساڵی ٦٠ ی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌

ده‌قی به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ :
له‌ دادستێی گشتیی شۆڕشی كۆماری ئیسلامیی ئێران
بۆ
سه‌رجه‌م دادستێنه‌كانی شۆڕش له‌ ئوستان و شارستانه‌كان
به‌ پێی ڕاگه‌یاندن و داواكاریی سپای پاسداران له‌و كاتانه‌ی برایانی پاسدار له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونی سه‌رشه‌قام و به‌ره‌ی شه‌ڕدا بریندار ده‌بن و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ ده‌كرێن و پێویستیی خێرایان به‌ خوێن هه‌یه‌ ،به‌ هۆی ئه‌وه‌ی نه‌بوونی خوێن و نه‌بوونی ئیمكانی دابین كردنی خوێن ده‌بێته‌ هۆی مردنی برینداره‌كه‌ هه‌ر بۆ چاره‌سه‌ریی ئه‌و گرفته‌ پێیان ڕابگه‌یه‌نن به‌ شێوه‌یه‌كی نهێنی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ ئێعدام مه‌حكووم كراون و به‌ڕێوه‌چوونی حوكمه‌كه‌یان ده‌بێ به‌ خێرایی به‌ڕێوه‌ بچێ ، پێش له‌ به‌ڕه‌وه‌ چوونی حوكمه‌كه‌ له‌ لایه‌ن پزیشكانی متمانه‌ پێكراوه‌وه‌ خوێنی مه‌حكووم كراوه‌كان به‌ ده‌رزی بكێشن و له‌ زه‌رفی تایبه‌تیی بكه‌ن و بیگه‌یه‌ننه‌ نزیكترین بێهداری یان بانكی خوێن تاكوو له‌ یه‌كه‌م ده‌رفه‌ت و كاتی پێویست دا بۆ برا پاسداره‌ برینداره‌كان كه‌ڵكی لێوه‌رگیرێ .

جێگه‌ی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌و باره‌وه‌ كه‌ ئه‌و هه‌وڵه‌ گرفتی شه‌رعی له‌ سه‌ر نه‌بێ چۆنیه‌تی ئه‌و كاره‌مان له‌ مه‌حزه‌ری موباره‌كی ویلایه‌تی فه‌قیه ئیمام خومه‌ینی دامه‌زرێنه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران ((مدظله العالی)) پرسیار كراوه‌ و فه‌رموویانه‌ كه‌ گرفتی شه‌رعی نییه‌ .

مۆر و واژۆ

دادستێی گشتیی شۆڕشی كۆماری ئیسلامیی ئێران

Sanad copy

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت