سایتی ئه‌لعه‌ڕه‌بیه بابه‌تێكی له ژێر ناوی به‌شێك له كرده‌وه تیرۆریستیه‌كانی ڕژیمی ئێران له جیهان و ناوچه‌كه دا به زمانی فارسی و عه‌ڕه‌بی بڵاو كردۆته‌وه ، ڕۆژی كورد له به‌ر گرینگی ئه‌و باسه ، بابه‌ته‌كه‌ی به‌م چه‌شنه وه‌رگێڕاوه‌ته‌وه سه‌ر زمانی كوردی.
كۆماری ئیسلامیی ئێران له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی دا وه‌ك یه‌كه‌مین پشتیوانی تیرۆریزم ، زۆر جینایه‌ت و كرده‌وه‌ی تیرۆریستیی به دژی شارۆمه‌ندانی خۆی و خه‌ڵك و وڵاتانی ناوچه و جیهان ئه‌نجام داوه .
دامه‌زراندنی ڕێكخراوه تیرۆریستیه‌كان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه ، له چه‌كدارانی حیزبوڵڵای لوبنان ڕا بگره تا حیزبوڵلای حیجاز و گرووپه تیرۆریستیه‌كان له عه‌ڕه‌بستانی سه‌عوودی و وڵاتانی كه‌نداو و هه‌روه‌ها گرووپه چه‌كداریه‌كان له عێڕاق و سووریه و حوسیه‌كان له یه‌مه‌ن ، به‌شێكن له چالاكییه تیرۆریستیه‌كانی ڕژیمی ویلایه‌تی فه‌قێ .
جگه له‌وانه‌ش پشتیوانی و داكۆكیی ڕژیمی تاران له ڕێكخراوه تیرۆریستییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی وه‌ك ئه‌لقاعیده له ساڵی ٢٠٠١ كه تا ئێستاش به‌شێك له ڕێبه‌رانی ئه‌و ڕێكخراوه توندئاژۆیه له ئێران داڵده دراون ، به‌ڵگه‌یه‌كی قورس و قایمه له سه‌ر چالاكییه جۆربه‌جۆره تیرۆریستیه‌كانی ئه‌و ڕژیمه و پشتیوانیه‌كانی له گرووپه توند ڕه‌وه‌كانی شیعه و سوننی .
ڕژیمی ویلایه‌تی فه‌قێ ته‌نیا به دامه‌زراندنی چه‌كدارانی تیرۆریست نه‌وه‌ستاوه و به‌ڵكوو له ڕۆژی یه‌كه‌می ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یه‌وه ، زنجیره كرده‌وه‌ی ڕفاندن ، دانانه‌وه‌ی بۆمب و تیرۆری هه‌م به دژی ده‌سه‌ڵاته دژ به‌ره‌كانی و هه‌م به دژی ئۆپۆزیسیۆنی ناوخۆیی به‌ڕێوه بردووه .
له درێژه دا چاوخشاندنێك به سه‌ر كرده‌وه تیرۆریستیه‌كانی ڕژیمی ئێران له ساڵی ١٩٧٩ تا ئێستا ده‌خشێنین و به كورتی باسیان لێوه ده‌كه‌ین :
دانانه‌وه‌ی بۆمب
– ساڵی ١٩٨١ ڕژیمی ئێران به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ده‌ستی هه‌بووه له دانانه‌وه‌ی بۆمب له باڵوێزخانه‌ی عێڕاق له به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنان كه بووه هۆی كوژرانی ٦١ كه‌س و بریندار بوونی ١١٠ كه‌س
– ساڵی ١٩٨٣ له سه‌فاڕه‌تی ئه‌مریكا له به‌یرووت ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له لایه‌ن حیزبوڵڵاوه و له ژێر ئه‌مری كاربه‌ده‌ستانی ئێرانی ئه‌نجام درا كه بووه هۆی كوژرانی ٦٣ كه‌س
– ساڵی ١٩٨٣ ئیسماعیل عه‌سكه‌ری له ئه‌ندامانی سپای پاسدارانی ئێران ، كرده‌وه‌یه‌كی به شێوه‌ی خۆكوژی له به‌یرووت و له مه‌قه‌ڕی چه‌كدارانی ده‌ریایی ئه‌مریكا ئه‌نجام دا كه تێیدا ٢٤١ كه‌س كوژران و زیاتر له ١٠٠ كه‌س له ئه‌ندامانی هێزی ده‌ریایی و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و غه‌یره نیزامی بریندار بوون ، ڕاگه‌یه‌نه‌كانی ئه‌مریكا له كاتی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه دا ڕایانگه‌یاند كه ئه‌وه زۆرترین ڕێژه‌ی كوژرانی شارۆمه‌ندانی ئه‌مریكایی بووه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات .
– ساڵی ١٩٨٣ له بنكه‌ی هێزه‌كانی فه‌ڕانسه له به‌یرووت له لایه‌ن حیزبوڵڵاوه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كرا كه هاوكات بوو له گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ناو بنكه‌ی هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئه‌مریكا كه له‌وێش دا ٦٤ كه‌سی نیزامی و غه‌یره نیزامیی فه‌ڕانسه‌وی گیانیان له ده‌ست دا
– هه‌ر له ساڵی ١٩٨٣ ئه‌ندامانی حیزبوڵڵا و حیزبی الده‌عوه‌ی عێڕاقی به پشتیوانیی ناڕاسته‌وخۆی ڕژیمی ئێران ، كردوه‌یه‌كیان به دژی سه‌فاڕه‌ته‌كانی ئه‌مریكا و فه‌ڕانسه له كوێت و پاڵاوگه‌ی نه‌وتی كوێت و هه‌روه‌ها عه‌مه‌لیاتێكیشیان له گه‌ڕه‌كێكی پایته‌ختی كوێت به‌ڕێوه برد كه تێیدا ٥ كه‌س كوژران و ٨ كه‌سیش بریندار بوون .
– ساڵی ١٩٨٥ عه‌مه‌لیاتێكی شكست خواردوو بۆ تیرۆری ئه‌میری كوێت واته شێخ جابر ئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌باح له لایه‌ن ده‌ست و پێوه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران و به‌كرێگیراوانی حیزبی ئه‌لده‌عوه‌ی عێڕاق به‌ڕێوه چوو كه تێیدا كۆمه‌ڵێك نیزامی و خه‌ڵكی سڤیل كوژران و بریندار بوون
– له ساڵی ١٩٨٦ ، ئێران داوای له‌و حاجیانه كرد كه سه‌ردانی مه‌كه‌یان كردبوو ، تاكوو ئاڵۆزی له عه‌ڕه‌بستان دروست بكه‌ن و له ئه‌نجامدا به هۆی پاڵه‌وپه‌ستوێ ٣٠٠ حاجی گیانیان له ده‌ست دا
– ساڵی ١٩٩٤ كاربه‌ده‌ستانی باڵای ئێران به دانانه‌وه‌ی بۆمب له بۆینێس ئایرێسی ئاڕژانتین كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستیی دیكه‌یان به‌ڕێوه برد كه تێیدا زیاتر له ٨٥ كه‌س كوژران و لانی كه‌م ٣٠٠ كه‌سیش بریندار بوون ، به پێی به‌ڵگه‌كانی دادگای تایبه‌تیی ئاڕژانتین ، ڕژیمی ئێران ڕۆڵی سه‌ره‌كی له‌و ته‌قینه‌وه‌یه دا هه‌بووه و تا ئێستاش ئه‌و وڵاته و كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خوازیاری محاكمه‌ی ٧ كه‌س له كه‌سانی پله به‌رزی كۆماری ئیسلامیی ئێرانن . ساڵی ٢٠٠٣ پۆلیسی بریتانیا ، هادی پوور سه‌فیری پێشووی ئێران له ئاڕژانتینی به تاوانی به‌ڕێوه بردنی ئه‌و عه‌مه‌لیاته ده‌ستبه‌سه‌ر كرد .
– ساڵی ١٩٩٦ حیزبوڵڵای حیجاز كه له گرووپه تیرۆریستیه‌كانی سه‌ر به ڕژیمی ئێرانه ، له تاوه‌ری ئه‌لخه‌به‌ر له عه‌ڕه‌بستانی سه‌عوودی كرده‌وه‌یه‌كی بۆمب دانانه‌وه‌ی به‌ڕێوه برد كه تێیدا ١٢٠ كه‌س كوژران كه ١٩ كه‌سیان ئه‌مریكایی بوون . ئێران هۆكار و پاڵپشتی بكه‌رانی ئه‌و جینایه‌ته بوو كه یه‌كێك له تیرۆریسته‌كان به ناوی ئه‌حمه‌د ئه‌لمه‌غسه‌ل له ساڵی ٢٠١٥ له به‌یرووت له لایه‌ن ده‌زگای زانیاریی عه‌ڕه‌بستان و لوبنان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا ، ئه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی شارۆمه‌ندی عه‌ڕه‌بستانی سه‌عوودی بوو به‌ڵام هه‌ڵگری پاسپۆرتی ئێرانی بوو . به‌ڵگه‌نامه‌كانی حكوومه‌تی عه‌ڕه‌بستان نیشانی ده‌ده‌ن كه پیلان داڕێژه‌ری و به‌ڕێوه بردنی كرده‌وه‌ی تیرۆریستیی ئه‌لخه‌به‌ر له لایه‌ن كه‌سانی سه‌ر به ڕژیمی ئێران له به‌حره‌ین ئه‌نجام دراوه و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و جینایه‌ته له ئێران و لوبنان خولی فێركارییان بۆ به‌ڕێوه چووه و ته‌قه‌مه‌نیه‌كان له لوبنانه‌وه و له ڕێگه‌ی حیزبوڵڵاوه گه‌یه‌ندرابوونه ناو خاكی عه‌ڕه‌بستان ، به‌ڵگه و شایه‌ده‌كان له‌و باره‌وه له ده‌ست عه‌ڕه‌بستان و هه‌ندێك وڵاتی عه‌ڕه‌بی دیكه دا هه‌ن
– له ساڵی ٢٠٠٣ رژیمی ئێران به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له ته‌قینه‌وه‌ی ڕیازی عه‌ڕه‌بستان دا ڕۆڵی هه‌بووه و ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه له سه‌ر فه‌رمانی یه‌كێك له ڕێبه‌رانی ئه‌لقاعیده له ئێران به‌ڕێوه چووه كه بووه هۆی كوژران و بریندار بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی عه‌ڕه‌بستان و خه‌ڵكانی بیانی و به تایبه‌تی ئه‌مریكاییه‌كان .
– ساڵی ٢٠٠٣ پیلانێكی تیرۆریستی سپای پاسدارانی ئێران بۆ دانانه‌وه‌ی بۆمب له به‌حره‌ین پووچه‌ڵ كرایه‌وه و ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه‌ی سه‌ر به سپای پاسداران و حیزبوڵڵا ده‌ستبه‌سه‌ر كران . ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیانه به دژی به‌حره‌ین له لایه‌ن ڕژیمی ئێرانه‌وه له ساڵانی ٢٠١١ و ٢٠١٦ په‌ره‌ی سه‌ند .
– له ساڵی ٢٠١٣ ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ڕه‌بی تۆڕێكی هێشوویی حیزبووڵڵا كه له لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌زگای ئیتلاعاتی ئێران و سپای پاسدارانه‌وه دامه‌زرابوو ، ئاشكرا كرد ، كه خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی تایبه‌ت به دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تی و سایته نیزامی ، ئه‌منیه‌تی و چالاكییه ئابووریه‌كان له ئیمارات بوون و ئه‌و زانیاریانه‌یان ڕه‌وانه‌ی ئێران ده‌كرده‌وه ، ئه‌و تۆڕه جاسووسیه هه‌روه‌ها ئه‌ركدار كرابوو كه زانیاری له باره‌ی گرێبه‌ستی چه‌ك و چۆڵی ئیمارات له گه‌ڵ وڵاته جۆربه جۆره‌كان كۆ بكاته‌وه و بیداته ده‌ست حیزبوڵڵا و جگه له‌وه‌ش له باره‌ی كه‌سایه‌تییه سیاسی ، ئه‌منی و ئابووریه‌كانی ئیمارات زانیاری كۆ بكاته‌وه .
ساڵی ٢٠١٦ دادگای جینایی كوێت حوكمی ئێعدامی بۆ دوو تۆمه‌تبار كه یه‌كیان ئێرانی بوو به تاوانی ئه‌ندامیه‌تی له گرووپی ناسراو به ئه‌لعه‌بده‌لی و جاسووسی بۆ ڕژیمی ئێران ، ده‌ركرد ، ئه‌و گیراوانه به تاوانی كرده‌وه‌ی دژ به ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و ته‌واویه‌تی ئه‌رزیی وڵاتی كوێت و هاوكاری له گه‌ڵ ڕژیمی ئێران و حیزبوڵڵا به تاوانبار ناسێندران
٠ رژیمی ئێران به گه‌وره‌ترین بڵاوكه‌ره‌وه‌ی ماده‌ی ته‌قه‌مه‌نیی ئای ئه‌ی دی له دنیا ناسراوه كه بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی ماشێن و نه‌فه‌ر هه‌ڵگری شه‌ڕكه‌ر كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گیرێ . ئه‌و ماده ته‌قینه‌وانه له ساڵانی ٢٠٠٣ تا ٢٠١١ بوونه‌ته هۆی كوژرانی سه‌دان كه‌س له هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێونه‌ته‌وه‌یی له عێراق .
رفاندنی مرۆڤ
– له ساڵی ١٩٨٢، گرووپێكی سه‌ر به حیزبوڵڵا و لایه‌نه تیرۆریستیه‌كانی سه‌ر به رژیمی ئێران ٩٦ كه‌سی بیانی له لوبنان كه ٢٥ كه‌سیان ئه‌مریكایی بوون ، رفاند و بۆ ماوه‌ی ١٠ ساڵ به بارمته‌یان گرتن كه ئه‌و به بارمته گرتنه به قه‌یرانی بارمته گرتن له جیهان دا ناوی ده‌ركرد .
– ساڵی ١٩٨٨ ده‌ست و پێوه‌ندییه‌كانی ڕژیمی ئێران فڕۆكه‌ی ئه‌لجابریه‌ی كوێتیان ڕفاند كه به درێژترین ماوه‌ی رفاندنی فرۆكه ناوبانگی ده‌ركرد ، له‌و كرده‌وه‌یه دا چه‌ند ئه‌ندامێكی حیزبوڵڵای لوبنان و حیزبی ئه‌لده‌عوه‌ی عێڕاق له سه‌ر داوا و فه‌رمانی كاربه‌ده‌ستانی ئێران ، فڕۆكه‌ی فڕینی ژماره ٤٢٢ كه له بانكۆكه‌وه به‌ره‌و كوێت له فڕین دابوو ، له هه‌رێمی ئاسمانیی عه‌مان ڕفاند ، ئه‌وان فڕۆكه‌كه‌یان برده فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌شهه‌د له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران و دواتر خوازیاری ئازادیی به‌ندكراوانی ئه‌و گرووپانه له وڵاتی كوێت بوون و ڕایانگه‌یاند به‌و مه‌رجه فڕۆكه‌كه ئازاد ده‌كه‌ن ، ئه‌و زیندانیانه به هۆی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و دانانه‌وه‌ی بۆمب له وڵاتی كوێت و هه‌روه‌ها باڵوێزخانه‌كانی فه‌ڕانسه و ئه‌مریكا ده‌ستبه‌سه‌ر و مه‌حكووم كرابوون .
تیرۆری دیپلۆماته‌كان
– له ساڵانی ١٩٨٩ و ١٩٩٠ ، ڕژیمی ئێران ده‌ستی هه‌بووه له تیرۆر كردنی چوار دیپلۆماتی عه‌ڕه‌بستانی سه‌عوودی له تایله‌ند كه بریتی بوون له عه‌بدوڵڵا ئه‌لمالكی ، عه‌بدوڵڵا ئه‌لبه‌سری ، فه‌هه‌د ئه‌لباهلی و ئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌یف .
– له ساڵی ٢٠١١ تیرۆری سه‌فیری عه‌ڕه‌بستانی سه‌عوودی له ئه‌مریكا كه له لایه‌ن ده‌ست و پێوه‌ندییه‌كانی ڕژیمی ئێران به‌رنامه‌ی بۆ دارشترابوو به هه‌وڵی خێرای كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكایی پووچه‌ڵ كرایه‌وه . له ١١ی ئۆكتۆبری ٢٠١١ ئێریك هۆڵدێر وه‌زیری دادگوسته‌ریی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه شارۆمه‌ندێكی ئێرانی ئه‌مریكایی به ناوی مه‌نسوور ئه‌رباب سیه‌ر كه دواتر وه‌ك تاوانباری سه‌ره‌كی به ٢٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا و شارۆمه‌ندێكی دیكه‌ی ئێرانی به ناوی غوڵام شه‌كووری كه وه‌ك ئه‌فسه‌ری باڵای پێشووی سپای قودسی سه‌ر به سپای پاسداران ناسێندرا ، به پێوه‌ندیگر وداڕێژه‌ری پیلان بۆ تیرۆر كردنی عادل ئه‌لجه‌بیر ، باڵوێزی ریاز له واشنگتۆن مه‌حكووم كران .
– له ساڵی ٢٠١٢ كاربه‌ده‌ستانی وڵاتی ئازه‌ربایجان نه‌خشه‌ی تیرۆری كاربه‌ده‌ست و دیپلۆماته‌كانی ئه‌مریكایان له باكوو ئاشكرا كرد كه له لایه‌ن یه‌كێك له گرووپه شیعه تووند ڕه‌وه‌كانی ژێر سه‌یته‌ره و پشتیوانیی ئێران له كۆماری ئازه‌ربایجان و له سه‌ر ده‌ستووری سپای پاسداران به‌رنامه رێژی بۆ كرابوو .
هێرش بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌كان
– ڕژیمی ئێران زۆرترین پێشینه‌ی له نێوان ولاتانی جیهان دا هه‌یه ، له مه‌ڕ هێرش كردنه سه‌ر باڵوێزخانه و ئه‌ندامان و هه‌یئه‌تی دیپلۆماتیكی وڵاتان ، ئه‌و پێشینه دوور و درێژه‌ی ئێران له پێشێلكردنی كۆنڤانسیۆنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له پێوه‌ندی به پشتیوانی له باڵوێزخانه‌كان ، یه‌كه‌م جار به هێرش كردنه سه‌ر سه‌فاڕه‌تی ئه‌مریكا له ئێران له ساڵی ١٩٧٩ و به بارمته گرتنی كارمه‌نده‌كانی بۆ ماوه‌ی ٤٤ رۆژ ده‌ستی پێكرد ، دواتر ساڵی ١٩٨٧ هێرش كرایه سه‌ر سه‌فاڕه‌تی عه‌ڕه‌بستان له ئێران ، هه‌ر هه‌مان ساڵ هێرش كرایه سه‌ر سه‌فاڕه‌تی كوێت و ساڵی ١٩٨٨ هێرش كرایه سه‌ر سه‌فاڕه‌تی ڕووسیه له ئێران .
– ساڵی ٢٠٠٧ هێرش كرایه سه‌ر دیپلۆماتێكی كوێتی ، ساڵی ٢٠٠٩ هێرش كرایه سه‌ر سه‌فاره‌تی پاكستان و هه‌روه‌ها ساڵی ٢٠١١ هێرشیان كرده سه‌ر سه‌فاره‌تی بریتانیا و دوایین هێرشیشیان ، ساڵی ٢٠١٦ بوو كه هێرش بوو بۆ سه‌ر سه‌فاره‌تی عه‌ڕه‌بستانی سه‌عوودی له تاران و كۆنسوولخانه‌ی ئه‌و وڵاته له مه‌شهه‌د ، كه هه‌موو ئه‌وانه له دژایه‌تی دان له گه‌ڵ یاسا و ڕێسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان .
تیرۆری دژبه‌ران
– رژیمی ئێران له درێژه‌ی كرده‌وه تیرۆریستیه‌كانی دا ڕیزه تیرۆرێكی به دژی كه‌سایه‌تیه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی دژبه‌ری خۆی به‌ڕێوه برد كه له‌و ناوه دا ده‌توانین ئاماژه به تیرۆری شه‌هید د. عه‌بدوڕڕه‌حمانی قاسملوو ، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له ساڵی ١٩٨٩ له ڤیه‌ن و هه‌روه‌ها كاك عه‌بدوڵڵای قادری ئازه‌ر بكه‌ین .
– ساڵی ١٩٩١ له پاریس ، سپای پاسدارانی ئێران ، شاپووری به‌ختیار ، دوایین سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێران له سه‌رده‌می شای تیرۆر كرد . له‌و هێرشه دا كه‌سێكی فه‌ڕانسه‌ویی سه‌ر به هێزی ئه‌منیه‌تی و هاوسه‌ره فه‌ڕانسه‌ویه‌كه‌ی گیانیان له ده‌ست دا .
له ساڵی ١٩٩٢ له بێرلینی ئاڵمان ، سكرتێری گشتیی حدكا ، دوكتور سادقی شه‌ڕه‌فكه‌ندی و سێ كه‌س له هاوڕێكانی به ناوه‌كانی فه‌تاحی عه‌بدولی ، هومایونی ئه‌رده‌ڵان و نووری دێهكوردی له لایه‌ن تیرۆریسته‌كانی سه‌ر به ڕژیمی ئێران تیرۆر كران ، دادستانی فێدڕالی ئاڵمان حوكمی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی بۆ وه‌زیری ئیتلاعاتی ئه‌و كاتی ئێران واته عه‌لی فه‌لاحیان و چه‌ند كاربه‌ده‌ستێكی باڵای ڕژیمی تاران به تاوانی به‌رنامه دارشتن بۆ ئه‌و تیرۆره ده‌ركرد .
له سێداره دانه‌كان به كۆ و كوشتنی دژبه‌ران
ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران دوا به دوای گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات و به تایبه‌تی له سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێڕاق ، نزیكه‌ی ١٢٠ هه‌زار كه‌س له دژبه‌رانی خۆی كه ئه‌ندامی حیزبه سیاسیه‌كانی وه‌ك موجاهیدینی خه‌ڵقی ئێران و لایه‌نه چه‌پ و دێموكراته‌كان بوون له سێداره داوه . هه‌روه‌ها له قه‌تلو عامێكی گشتی دا ٣٠ هه‌زار به‌ندكراوی سیاسی له هاوینی ساڵی ١٩٨٨ له سێداره دا ، جگه له‌وانه‌ش هه‌زران كه‌س له چالاكانی سیاسیی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌كانی وه‌ك عه‌ڕه‌ب ، كورد و به‌لووچی له دار داوه ، جیا له‌مانه‌ش له كوردستان جگه له قه‌تل و عامی به‌ربڵاو و جیهادی خومه‌ینی به دژی كورد ، سه‌دان گوند و ئاوایی خاپوور كراون .
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كار و باری دژ به تیرۆریسم و زانیاریی ماڵی ، ئادام زووبین له لێداونێكی دا وتی كه ئابڵۆقه و ته‌حریمه داسه‌پاوه‌كان به دژی ئێران به هۆی پشتیوانیی ئه‌و ڕژیمه له تیرۆریسم و ده‌ستێوه‌ردان له سووریه و داكۆكی له ڕژیمی ئه‌سه‌د و پشتیوانی له حوسیه‌كانی یه‌مه‌ن و هه‌روه‌ها پێشێل كردنی مافی مرۆڤ ، درێژه‌ی ده‌بێ .
ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له پێوه‌ندی به تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی له ساڵی ٢٠١٥ ، كه له مانگی ژووه‌ن ی ڕابردوو بڵاو كرایه‌وه ، ئێرانی وه‌ك ” پاڵپشتی پله به‌رزی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی ” ناساندووه و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ڕژیمی تارانی له ناوچه‌كه و پشتیوانیه‌كانی له تیرۆریسم و توند وتیژی له سووریه و عێڕاق و شێواندنی ته‌ناهی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه له ڕێگه‌ی چالاكییه تیرۆریستیه‌كانی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی به توندی مه‌حكووم كردووه و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به ڕۆڵی ئه‌و ڕژیمه له په‌ره‌پێدانی توندوتیژیی دژبه‌رانی ده‌وڵه‌تی به‌حره‌ین كردووه .