دەستکەوتەکانی دەوڵەتی ڕوحانی، بابەتی سەرەکیی هێرش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

0
1349

ڕۆژی کورد: دەوڵەتی ڕوحانی بە سەرجەم بەڵێنییەکانی و لە کاتێکدا کە کلیلێکی زێرینی لە دەستدا بوو و خۆی بە دەوڵەتی هزر و هیوا ناو دەبرد، لە ساڵی کۆتایی تەمەنیدا، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بووە بە باس و خواست و ڕەخنەیەکی زۆری بەرەوڕوو دەکرێتەوە کە لێرەدا تەنیا بەشی ئابووریی ئەو ڕەخنانە دەخەیەنە ڕوو.

کاناڵی تلێگرامیی یەکێک لە هەواڵدەرییەکانی ئێران نووسیویەتی: “لە دەوڵەتی یازدەهەمدا، هەم تەرازنامەی بانکەکان تێکەڵ و ئاڵۆز بووە و هەمیش بانکەکان زیاتر لە پێشوو قەرزداری بانکی ناوەندی بوون.

کاناڵێکی تری ڕەخنەگری ڕوحانی لەمبارەوە ئاوای نووسیوە: “دەست نێشان کردنی بەهرەی بانکی بووە بە یەکێک لە تەنگژە سەرەکییەکانی دەوڵەتی یازدەهەم، ئەگەر بێت و ئەو بەهرانە بچنە بواری جێبەجێ بوونەوە ئەوا خەڵک لە هەمبەر وامەکانیان ناچارن بەهرەیەکی یەکجار زۆر بدەنەوە بە بانکەکان.”

“مەسکەنی مێهر”یش یەکێکی تر لەو کاناڵانەیە کە هێرشی تووندی کردۆتە سەر دەوڵەتی ڕوحانی و ئێژێ: “117 هەزار یەکەی مەسکەنی مێهر لەسەر دەستمان ماوەتەوە و هیچ کەس خوازیاریان نیە، ئەوەش لە حاڵێکدایە کە زۆرێک لە مەرجەکان بۆ کەسانی خوازیار هەموار کراوە بەڵام بەپێی بەڵگەکان کەس خوازیاری ئەو یەکەنیشتەجێ بوونانە نیە”.

یەکێکی تر لە ڕەخنەکان ئەو تەنگژانەن کە لە بواری ترۆمبیل سازییەوە لە کابینەی ڕوحانی گیراوە. یەکێک لە کاناڵەکان لەمبارەوە دەڵێ: “تا ئێستاش نیسێ قورس و گرانەکەی دەوڵەت هەروا لەسەر پێشەسازیی ترۆمبیل هەست پێدەکرێت، ترۆمبیل سازانی کەرتی تایبەت هیچ خزمەتگوزارییەکی دەوڵەتییان پێنەدراوە و دوو کۆمپانیای گەورای پیشەسازیی ترۆمبیل بە شێوەی دەوڵەتی بەڕێوەدەچن.”

یەکێکی تر لە کاناڵە ڕەخنەگرەکان لەمبارەوە لە زمان سەرۆکی ئیتحادیەی قەنادانی تاران، دبێژیت: “نالێهاتووی”ـی دەوڵەت بوو بە هۆکاری کەمبوونی شەکر و گرانبوونی ٥٠%ی شەکر لە بازاڕەکاندا”.

کاناڵێکی تریش باس لەوە دەکا کە دوای واژۆکردنی بەرجام، دۆخی بازاڕ و کار لەچاو ساڵی پێشوو زۆر خراپتر بووە و ئەوەش بەو واتایەیە کە ڕوحانی نەتوانیوە بەڵێنییەکانی دەوڵەتی هزر و هیوا، بەجێ بێنێ.

هەر ئەو کاناڵەش نووسیویەتی: “دەوڵەتی یازدەهەم دەست بڵاوترین دەوڵەتی مێژوو بووە و هەروا سەرەڕۆیانە ئەسپی دەست بڵاویی خۆی تاو دەدا و ڕۆژ نیە هەواڵێکی دڵتەزێنتری شاش و باش پێدادانەکانی بەڕێوەبەران بڵاو نەبێتەوە.”

کاناڵێکی تریش لە زمان جێگری یەکەمی دەوڵەتی نۆیەمەوە باسی داخرانی بۆنگا ئابوورییەکان دەکات و دەڵێ: “80%ـی بۆنگا ئابوورییەکان لە دەوڵەتی ڕوحانیدا نیوەداخراون، پرسیاری من لە بەرپرسانی دەوڵەت ئەوەیە کە ئایا بەرهەمی باشتربوونی پەیوەندییە ناونەتەوەییەکان لە سێ ساڵی دواییدا نەوتی ٣٠ تا ٤٠ دۆلاری یە؟

سەرچاوە: هەواڵدەریی فەرمیی کۆماری ئیسلامی، ئیرنا

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت