ڕێوڕەسمی ڕێز گرتن لە عوسمان هەورامی لە سنە بەڕێوە دەچێت.

0
19

شاره‌وانی سنه‌ ڕایگه‌یاند که‌ ٢٥ی ڕێبەندان له‌ میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌ک له‌ هونه‌رمه‌ندی ناسراوی کورد، “عوسمان هه‌ورامی” ڕێز ده‌گیردرێت.

ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌ ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕێبه‌ندانەو له‌ سینه‌ما په‌ردیسی سنه‌ ئه‌نجام ده‌بێت.

شایانی باسه‌ که‌ له‌ ڕێوڕه‌سمی ڕێز گرتن له‌ هونه‌رمه‌ندی کورد عوسمان هه‌ورامی هونه‌رمه‌ندان “ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی”، دوکتور “قوتبه‌دین سادقی” و “ئه‌رده‌شیر کارمکار” به‌شداری ده‌که‌ن و وته‌کانی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ عوسمان هه‌وارامی پێشکه‌ش ده‌که‌ن.

هه‌روه‌ها په‌یکه‌ره‌یه‌ک له‌ مامۆستا عوسمان هه‌ورامی له‌ لایه‌ن “هادی زیائه‌دینی”یه‌وه‌ دروست کراوه‌ که‌ له‌ مه‌یدانی غه‌فووری شاری سنه‌ جێگیر ده‌کرێت.

 

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌