ڕۆژی کورد: ڕێوڕەسمی واژۆکردنی په‌رتووکی “مرۆڤێک به‌پێوه”، ” L’homme Debout” بەرهەمی سیاسه‌تڤان و پزیشکی فه‌ره‌نسی د. فرێدریک تیسۆ، شه‌وی سێشه‌ممه 13ی ڕەزبەری1395ی هەتاوی له شاری پاریس و بە ئامادەبوونی ئەژمارێکی بەرچاو لە کەسایەتییە سیاسی و ئەدەبی و هەروەها کوردەکان، بەڕێوەچوو.
پەرتووکی “مرۆڤێک به‌پێوه”، بەسەرهاتی کەسێکی کە ساڵی 1951 لە جەزائیر لەدایک بووە و ساڵی 1962 گەڕاوەتەوە فەڕانسە و ساڵی 1980 بۆتە پزیشک و دواتر لە ئەفغانستان و کوردستان و مەغریب وەک “فرێژج دوکتور” دەناسرێت و دواتر دەبێتە ڕاوێژکاری وەزیری و دواتریش سەرکۆنسوولی فەڕانسە لە کوردستان.
پرۆفیسۆر تیسۆ، یەکێک لە نزیکترین هەڤاڵانی، ڕێبەری کورد، شەهید دوکتور عەبدووڕەحمان قاسملوو بووە و لە سوێنگەی ناسینی دوکتور قاسملوو و هزری ئەو نەمرە، تا ئێستاش وەک یەکێک لە باشترین هەڤاڵانی گەلی کورد ماوەتەوە و بەتایبەتی تا ئێستا گەلێک خزمەتی بە کوردستانی باشوور کردووە و بەردەوام پشتیوانی کورد بووە.
له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا چه‌ندین که‌سایه‌تیی دیار و به‌رچاوی فه‌ره‌نسی و جیهانی تێیدا به‌شدار بوون که لەناویاندا دەکرێ ئاماژە بەو کەسایەتییانە بکەین:
– رێمی ئۆردان، رێپۆرتێری راسته‌وخۆی ناو شه‌ڕ و هه‌روه‌ها کارناسی تایبه‌ت به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
– پییه‌ر هاسکی، رۆژنامه‌وانی دێرینی رۆژنامه‌ی لیبێڕاسیۆنی فه‌ره‌نسی، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ری ئێلێکترۆنیکی به‌ناوی زانیاری شه‌قامی89
– ئانتوان ئۆدووراد، نووسه‌ر
– ژێڕاڕد شالیان، کارناسی تایبه‌ت لەبارەی پرسی خه‌باتی چه‌کداری له جیهاندا و هه‌روه‌ها مامۆستای زانکۆ له هه‌ولێر، به‌لجیکا و فه‌رەنسا، هه‌روه‌ها نووسه‌ری په‌رتووکی پرسی کورد و خه‌باتی کورد دژ به داعش.
– کریس کۆچیرا، رۆژنامه‌وانی مه‌زن و دێرینی فه‌ره‌نسی، هه‌روه‌ها کارناسی تایبه‌ت به کوردستان و پرسی کورد.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا د. تیسۆ، کتێبەکەی بە واژۆی خۆی لەناو بەشداربواندا بڵاو کردەوە و کۆبوونه‌وه‌که هه‌تا کاتژمێر 11 شه‌و به‌رده‌وام بوو.
ئەو پەرتووکە لە لایەن “د. موحسین ئەحمەد عومەر”ـەوە لە فەڕانسەویەوە بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕدراوەتەوە.