ڕەشید کوهی لەدار درا

0
583
ڕۆژی شەممەد ٢١ی خاکەلێوەی ١٣٩٥، حوکمی لەداردانی ڕەشید کوهی، کە بە تاوانی ماددە هۆشبەرەکان، گیرابوو، بەڕێوە برا.
هەرچەند پێشتر ڕێکخراوی لێبووردەیی نیونەتەوەیی لە ڕاگەیێندراوێکدا باسی لە ئەگەری لەدار دانی ناوبراو کردبوو و داوای هەڵوەشاندنەوەی حوکمەکەی کردبوو بەڵام ڕەشید کوهی، تەمەن ٣٦ ساڵان، کە بە تاوانی قاچاغی ماددەی هۆشبەر لە بەندیخانەی لاکانی شاری ڕەشت دا دەست بەسەر بوو، ڕۆژی شەممە ٢١ی خاکەلیوەی ئەمساڵ لە دار درا.
کوهی، خەرمانانی ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی و بە تاوانی هەڵگرتنی ٨٠٠ گرەم، ماددەی هۆشبەری “شیشە” لە دادگای شۆڕشی ڕووبار، سزای لەداردانی بەسەردا سەپا.
لە ماوەی دەست بەسەر بوون و زیندانی بوونیدا، ڕەشید کوهی مافی گرتنی پارێزەری نەبووە و تەنانەت مافی مۆڵەت و سەردانیشی پێنەدراوە.
لە کاتی دەرکردنی حوکمی سێدارە بۆ ناوبراو، تەنانت مافی پێداچوونەوە بەسەر حوکمەکەشی لێ زەوت کربوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.