نۆروێژ: خۆپیشاندانێک بۆ مەحکوومکردنی فتوای خومەینی بەڕێوەچوو

0
844

لە ٣٦ـەمین ساڵڕۆژی دەرکرانی فتوای خومەینی بۆ سەر نەتەوەی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، کۆبوونەوەیەک لە وڵاتی نۆروێژ بەڕێوە چوو.

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، ئەمڕۆ پێنج شەممە 28ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، بە ئامادەبوونی کوردانی وڵاتی نۆروێژ لە باژێڕی ئۆسلۆی پێتەختی ئەو وڵاتە خۆپیشاندانێک بە مەبەستی مەحکوم کردنی فتوای جیهادنی خومەینی بۆ سەر نەتەوەی کورد بەڕێوە چوو.

ئامادەبووانی ئەو کۆبوونەوەیەی کوشت و بڕینی خەڵکی کورد لەلایەن حکوومەتی ئاخوندی تارانیان مەحکووم کرد و دروشمی ڕووخانی ڕژیمان دا.

ڕۆژی 28ی گەلاوێژی 1358ی هەتاوی، خومەینی بەناوى رێبەری شۆڕشی ئیسلامی و فەرماندەی هێزە چەكدارەكان بە شێوەیەكی چاوەڕواننەكراو ، فەرمانی جیهادی دژ بە گەلی كورد لە كوردستانی ڕۆژهەڵات دەرکرد و گوتی: “هۆشدار دەدەمە ئەرتەش، ژاندارمەری، پاسدار، ئەگەر بە تۆپ و تانكەكان و هێزی ئامادە تا 24 كاتژمێری دیكە بەرەو كوردستان وەڕێ نەكەون هەموویان بە بەرپرس دەزانم”.

خومەینی بۆ جێبەجێكردنی فتوای جیهادی خۆی دژی نەتەوەی كورد چەند مۆرەی جینایتكار وەكوو، مستەفا چەمران وەزیری بەرگریی ئەوكاتی ڕژیم، سەیادی شیرازی فەرماندەی ئەرتەش، مەلا حەسەنی نوێنەریی خومەینی لە پاریزگای ورمێ و خاڵخاڵیی جینایتكار كە دەستوری ئیعدامی دەیان رۆڵەی كوردی لە بێدادگاكانی رێژیمدا دەركرد، وەك بەرپرسی بەڕێوەبردنی فەرمانی جیهاد بە دژی گەلی كورد لە كوردستانی ئێران دیاری كرد.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.