بە زێدەبوونی و درێژخایەنتربوونی ماوەی مانگرتنی محەممد سەدیق کەبوودوەند باوکی مافی مرۆڤی کوردستان و گوێ نەدانی بەرپرسانی ڕژیم بە داواکارییەکانی، چالاکیی کوردستانییەکان لە سەرانسەری جیهان، بەربەرینتر دەبێتەوە.
ڕۆژی کورد: چالاکانی سیاسیی کوردی کوردستانی ڕۆژهەلات، بانگەوازییەکیان بڵاو کردۆتەوە و تێیدا داوا لە سەر جەم کوردستانیانی نیشتەجی کوردستانی باشور دەکەن، لە ڕێپێوانی ڕۆژی پێنج شەممە ١٣ی جۆزەردان (2-juni) و بە مەبەستی پشتیوانی لە محەممد سەدیق کەبوودوەند، ڕۆژنامەوان و باوکی مافی مرۆڤی کورد، بەشداری بکەن.
دەقی ڕاگەیێندراوەکە کە وێنەیەکی بۆ ناوەندی هەواڵدەریی ڕۆژی کورد نێردراوە بەو شێوەی خوارەوەیە:
“بانگەوازى “
بۆ سەرجەم كەسانى ئازاديخواز و نيشتيمان پەروەر…
چالاكوانانى مەدەنى و سیاسی، ڕژنامەنووسان پشتيوانى خۆتان دەربڕن.
گردبوونەوە بۆ پشتیوانی لە كاكە سەدیقی كەبوودوەند؛
بۆ پشتیوانی لە زیندانی مەدەنی سەرۆكی مافی مرۆڤی كوردستان، كاك سدیقی كەبودبەند، كە ماوەی بیست و پێنج ڕۆژە لە زیندانی ڕەشی كۆماری ئیسلامی ئێران ،دەستی داوەتە مانگرتن، گردبوونەوەیەك لە شاری هەولێر لە بەردەم پاركی شانەدەر ئەنجام دەدەین.
هەولێر : بەردەم پاركی شانەدەر
رۆژ : پێنج شەممە كاتژمێر چواری دوا نیوەڕۆ
هیوادارین هەموو ئەوانەی خۆیان بە پارێزەری مافی مرۆڤ و كەرامەتی مرۆڤایەتی دەزانن لە کۆبوونەوەکەدا بەشداری بکەن.