لە شاری عاموودا ڕێپێوانێک بە دژی سیاسەتەکانی “پەیەدە” بەڕێوەچوو

0
636
لە شاری عامودای ڕۆژئاوای کوردستان لە دژی کردەوەکانی PYD خۆپیشاندان کرا.
ڕۆژی کورد: بە دەیان کەسی ناڕازی لە خەڵکی عامودا بەشداریان لە خۆنیشاندانێکی هێمنانە کرد کە لە دژی سیاسەتی دەستگیرکردنی مێرمنداڵ و گەنجانی ئەو شارە لە لایەن ئاسایشی پەیەدە بۆتە کارێکی ڕۆژانە.
لەو ناڕەزایەتییە هێمنانەیەدا، خۆپیشاندەران بە دژی سیاسەتەکانی ئاسایشی پەیەدە بەرزکردبوونەوە.شایانی ئاماژەیە کە لە ماوەی ڕابردوودا، ئاسایشی پەیەدە، لە  شاری عامودا و گوندەکانی ئەو شارە چوونەتە ناو ماڵانیان و هەڵیانکووتاوەتە سەر ماڵەکان و دەستیان کردووە بە دەست بەسەرکردنی منداڵەکانیان و ڕەوانەکردنی زۆرەملییان بۆ بەرەکانی شەڕ.

هەروەها لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاسایشی (پەیەدە) چەند مێرمنداڵێکیان دەستگیرکردوون کە تەمەنیان نەگەیشتۆتە شازدە ساڵ و بەپێی یاسای سەربازی زۆرەملێی کانتۆنەکانی پەکەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان هەر کەسێک تەمەنی بگاتە هەژدە ساڵ سەربازی زۆرەملێ دەیگرێتەوە.
شایانی ئاماژەیە کە بەشێکی زۆر لە کوردانی کوردستانی ڕۆژئاوا کە لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی داوای پەنابەرییان کردووە، هۆکاری ئاوارەبوونیان بە زوخت و گوشاری پەیەدە بۆ سەر منداڵ و مێرمنداڵەکانیان بۆ ناردنیان بۆ بەرەکانی شەڕ دەگێڕنەوە کە تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵانە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.