ڕێپێوانی کوردستانیان بۆ پشتیوانی لە کەبوودوەند لە ئاڵمان و ئوتریش بەرێوەچوو

0
682

پشتیوانیی چالاکوانانی کورد لە وڵاتانی ئوروپایی بۆ پشتگیری لە محەممەد سەدیق کەبوودوەند و زیندانیانی سیاسیی کورد بەردەوامە.

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی هەواڵنێرانی ڕۆژی کورد، ئەمڕۆ شەممە ٤ی ژووئەن (١٥ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی) لە شاری ڤیەنی پێتەختی ئوتریش و لە شاری کۆڵن و شتوودگارد ـی وڵاتی  ئاڵمان، ڕێپێوانی بەرینی ناڕەزایەتی بە مەبەستی پشتیوانی لە محەممەد سدیق کەبوودوەند، ڕۆژنامەوان و باوکی مافی مرۆڤی کوردستان، بە ڕێوەچوو،

شتووتگارد:

کوردستانیان و بە تایبەت کوردانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لەبه‌رده‌م پارله‌مانی ئه‌یاله‌تی بادن وێرتم برگ له‌ شاری شتوتگاردی ئاڵمان ڕێپێوانێكییان به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی كردن له‌ موحه‌مه‌د سدیق كه‌بوودوه‌ند سه‌رۆكی زیندانی كراوی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان ڕێكخست كه‌ زورلایه‌نی ئێرانی وكوردستانی تێیدا به‌شدار بوو .

فیلمی خۆپێشاندانی شتووتگارد

کۆسار خودایاری، چالاکی سیاسی بەشداربوو لەو ڕێپێوانەدا بە ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند: له‌و رێپێوانه‌دا دژایه‌تی ڕاگرتنی كه‌بودوه‌ند له‌ زیندان به‌ زمانه‌كانی ئاڵمانی، ئێنگلیزی، كوردی و فارسی خوێندرایەوە كه‌‌ سه‌رنجی خه‌لكی شتوتگاردی ئالمانی ڕاكێشا، سه‌ره‌تا به‌ زمانی ئالمانی به‌ڕێز ڕامین تیشكی خسته‌ سه‌ربارودوخی زیندانیانی سیاسی له‌ ئێران و ژیاننامه‌و بارودوخی سدیق كه‌بودوه‌ندی به‌تایبه‌تی شی كرده‌وه‌. دواتر بابه‌تێك به‌ زمانی فارسی له‌ لایه‌ن ئاسۆ نوری خوێندرایه‌وه‌ كه‌ تیشكی خسته‌ سه‌ر دژایه‌تی كردنی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئازادی و مروڤایه‌تی و به‌ربه‌ره‌كانێی له‌ گه‌ڵ مافه‌كانی مروڤ له‌ برگه‌یه‌كیتری رێ پێوانه‌كه‌دا ئه‌سعه‌د ئه‌حمه‌دی بابه‌تێكی به‌ زمانی ئینگلیزی خوێنده‌وه‌ كه‌ تێیدا تیشكی خسته‌ سه‌ر بارودوخی زیندانیانی سیاسی و پشتگیری له‌ كه‌بودوه‌ند ودژایه‌تی كردنی سیاسه‌ته‌ هەڵەکانی كۆماری ئیسلامی سه‌باره‌ت به‌ زیندانیانی سیاسی دواترله‌ لایه‌ن ڕێباز كه‌ریمی په‌خشانێك بو پشتیوانی و هاوخه‌می له‌ كه‌بودوه‌ند خوێندرایه‌وه‌ له‌ به‌شێكی تری رێپێوانه‌كه‌دا ئه‌نوه‌ر كاكه‌مه‌می وه‌كو لایه‌نی كورده‌كانی باشور له‌ شتوتگارد پشتیوانی خوی و كورده‌كانی باشوری له‌ شتوتگارد بۆ كه‌بودوه‌ند ده‌ربڕی له‌ كوتاییدا له‌ بابه‌تێكدابه‌ زمانی كوردی هێدی ڕه‌سوڵی پشتگیری له‌ كه‌بودوه‌ند ڕاگه‌یاند و سیاسه‌ته‌ دزێوه‌كانی كوماری ئیسلامی سه‌باره‌ت به‌ زیندانیانی سیاسی بو به‌شداربوان روون كرده‌وه‌.

کۆڵن:

هەروەها كوردانی كۆڵن لەسەر بانگهێشتی هێزە سیاسیەكانی كورد بۆ پشتیوانی لە محەمەد سدیق كەبودوەند دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە رێكەوتی 4ی ژۆئەنی 2016 و لەسەر بانگهێشتی چەند حیزب‌و لایەنی سیاسی كوردستانی رۆژهەڵات خۆپیشاندانێكیان بە بەشداری چالاكانی سیاسی‌و مەدەنی‌و كوردانی كۆڵن‌و چەند شاری دەرووبەری بۆ پشتیوانی لە داخوازیی‌و داواكارییەكانی محەمەد سدیقی كەبودوەند سەروکی ریکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان و سەرجەم بەندكراوانی سیاسی کورد لە بانهۆفی سەرەكی شاری كۆڵنی وڵاتی ئاڵمان بەرێوە برد.

ئەمجەد حوسێن پەناهی، زیندانیی سیاسیی پێشوو و چالاکی سیاسیی کورد لەو پەیوەندییەدا بۆ رۆژی کورد دوا و گوتی: سەرەتای كۆبوونەوەكە بە یەك خولەک بێدەنگی بۆ رێزلێنان لەسەرجەم گیانبەختكردووانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی كوردستان دەستی پێ کرد. پاشان ڕاگەیاندنی هێزو لایەنە سیاسیەكانی كوردستانی رۆژهەڵات سەبارەت بە پشتیوانی‌و پشتگیری لە داخوازییەكانی محەمەد سدیق كەبودەوەند‌و سەرجەم زیندانیانی سیاسی كورد لەلایەن خاتوو تریفە بە زمانی ئاڵمانی خوێندرایەوە. دواتر ڕاگەیاندنی سەرجەم لایەن‌و سیاسیە بەشداربووەكانی ئەم كۆبوونەوەیە لە لایەن كاك حوسێن بەخشی بە زمانی كوردی خوێندرایەوە. هەر لەو پێوەندەدا ڕاگەیاندنی ڕێكخراوی نەتەوە بێ دەوڵەتەكان بە زمانی ئاڵمانی لایەن خاتوو تریفەوە خوێندرایەوە. پاش خوێندنەوەی ئەو پەیامە، كاك جەلیل گادانی كەسایەتی سیاسی كورد كە لەو چالاکییەدا بەشدار بوو كورتەیەكی ڕوو بە بەشداربووان سەبارەت بە دۆخی زیندانیانی سیاسی‌و بەتایبەتی كاك محەمەد سدیق كەبودەوەند و سیاسەتی دوژمنكارانەی كۆماری ئیسلامی لە پێوەند بە نەتەوەكانی ئێران پێشكەش كرد. دواتر لەلایەن كاك سوڵتان گوڵاوی بەرپرسی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان قسەو باسێكی بە زمانی ئاڵمانی سەبارەت بە دۆخی نالەباری زیندانیانی سیاسی كورد روو بە بەشدار بووان پێشكەش كرد. پاش كۆتایی ئەم وتانە ئەمجەد حسێن پەناهی چالاكی مافی مرۆڤ كورتەیەكی سەبارەت بە بارودۆخی نالەباری زیندانیانی كوردو رێژەی زۆری ئیعدامەكان لە ئێران‌و هەروەها گوشاری زیاتر روو لە زیندانیانی كورد پێشكەش كرد. دواتر كاك سیامەند ئیبراهیم چالاكی سیاسی بە زمانی ئاڵمانی‌و ئینگلیسی لەو پێوەندەدا كورتە باسێكی ڕوو بە بەشداربووانی چالاکییەکە پێشكەش كرد. پاشان كاك بەكر لەگزی هونەرمەندی كورد سرودێك بە مەبەستی پشتیوانی‌و رێزلێنان لە سەرجەم زیندانیانی سیاسی كورد و بەتایبەتی كاك محەمەد سدیقی كەبودەوەند پێشكەش كرد. لەبەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە پەیامێك لە لایەن چوار تێكۆشەری كورد بە ناوەكانی كارزان شەباهەنگ، كاوە شەریفیان و فەخرەدین فەرەجی، پێشوا مووتیعی كە لە ئێستاكەدا لە شاری بێرلینی ئاڵمان بۆ پشتیوانی لە داوا رەواكانی زیندانیانی سیاسی كورد مانیان گرتووە خوێندرایەوە. دواتر بەرێز عەدنان حەسەن لە مەجلیسی یەزیدیانی سوریە كورتەیەكی لە پێوەند بە مانگرتنی كەبودوەند‌و ناڕەزایەتی لە دژی كۆماری ئیسلامی پێشكەش كرا. كۆتایی كۆبوونەوەكە بە دانی دروشمی بڕوخی رژیمی كۆماری ئیسلامی، مەرگ‌و نەمان بۆ كۆماری ئیسلامی، سەركەوێ بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی گەلی كورد كۆتایی پێهات.

ڤیەن:

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٥ی جۆزەردان، ڕێپێوانیک بە بەشداریی کوردستانیان و سەرجەم حیزب و ڕێکخراوەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە وڵاتی ڤیەنی پێتەختی وڵاتی ئوتریش، بە مەبەستی پشتیوانی لە محەممەد سدیق کەبوودوەند و سەرجەم زیندانیانی سیاسیی کورد لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی پێکهات.

لەو ڕێپیوانە ناڕەزایەتییەدا بەشداربووان بە دژی کۆماری ئیسلامی و بە پشتیوانی لە محەممەد سدیق کەبوودوەند، ڕۆژنامەوان و باوکی مافی مرۆڤی کوردستان، دروووشمیان دا.

سروودی شۆڕشگێڕی بەشێکی تر لە ڕێپیوانی ڤیەن ـی پێکهێنابوو.

بۆ بینینی وێنەی خۆپیشاندانەکانی ئەو سێ شارە لێرە کرتە بکە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.