بەرپرسێکی پلە باڵای چینی بە مەبەستی پشتگیری لە ئەسەد، سەردانی سووریەی کردووە

0
677

ڕۆژی کورد: بەپێی چاوکانیە فەرمییەکانی چین، بەرپرسێکی سەربازیی پلەبەرزی چین، لەو حەوتوویەدا چۆتە سووریە و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ بەشار ئەسەد ڕاگەیاندووە.

هەواڵدەریی دەوڵەتیی “شین هوا”، ئەمڕۆ پێنج شەممە 28ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی ڕایگەیاند کە دەریاوان گوائان یوفی، ڕۆژی یەکشەممەی ئەو حەوتوویە لەگەڵ فەهد جاسم ئەلفەریح، وەزیری بەرگریی سوریە لە دیمەشق، چاوپێکەوتنی ئەنجام داوە.

بەپێی ئەو هەواڵە، ئەو بەرپرسە سەربازییەی چین، ڕۆژی دووشەممەش لەگەڵ ژنراڵێکی ڕووسی کە بەرپرسی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتیدان بە ئەرتەشی سووریەی لە ئەستۆیە، چاوپێکەوتنی کردووە.

هاوکات، ڕۆژنامەی دەوڵەتیی گلۆبال تایمز لە “پیکەن” لە زار وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتەوە نووسیویەتی: “چین لەگەڵ سووریە لەسەر هاوکاریگەلی سەربازی، ڕێککەوتون”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.