لەسێدارەدرانی محەممەد عەبدووڵاهی پشتڕاست کراوە

0
814

ڕۆژی کورد: سەرەڕای ئەوەی کە ماوەیەک پێش، عەلی جەلیلی، بەڕێوەبەری گشتیی زیندانەکانی پارێزگای ورمێ، لەسێدارەدانی محەممەد عەبدووڵاهی، زیندانیی سیاسیی کوردی لە شاری ورمێ ڕەت کردبۆوە، بەرپرسی گشتیی دادگوستەریی پارێزگای ورمێ، دووپاتی کردەوە کە ئێعدام کردنی ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە بە هۆی تاوانی “محاربە”ەوە لە ڕێگای ئەندامەتیی سازمانی “کۆمڵە”ی ئێران بووە.

حەیدەری لە وتوێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی “میزان”، لە دەستەواژی “ضد انقلاب و معاند” کەڵکی وەرگرت کە لە ئەدبیاتی سیاسیی حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا، ئاماژەیە بەو حیزبە و لایەنانەی کە دژبەری دەسەڵاتدارانی ئێستای ئێرانن.

ڕۆژی سی شەممە ١٩ی گەلاوێژ، محەممەد عەبدوڵڵاهی، چالاکی سیاسی کورد کە لە مانگی ڕەشەممەی ٨٩ دەستبەسەر و خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی حوکمی ئێعدامەکەیان پێڕاگەیاندبوو، لە زیندانی ناوەندەی ورمێ لە سێدارە درا.

بەپێی ڕاپۆڕتە بڵاوکراوەکان، محەممەد عەبدوڵڵاهی لە کاتی گواستنەوەی‌ لە ژووری تاکەکەسیی ژمارەی ٦ەوە، هەتا شوێنی ئێعدام کرانەکەی، سروودی شۆڕشگیرانەی وتووەتەوە.

هاوکات لەگەڵ ئەو زیندانییە کوردە، لانیکەم چوار زیندانی دیکەش بە تاوانی پەیوەندییدار بە مادەی هوشبەر لە سێدارە دران.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.