مانگرتن لە خواردنی چوا زیندانی بەندیخانەی گەوهەردەشتی کەرەج

0
682

بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی شەشی بەفرانبار، ٤ زیندانی سیاسی بەندی ٢ی بەندیخانەی گەوهەردەشتی کەرەج بە ناوەکانی فەرید ئازمودە، عەلیرەزا فەراهانی، ئیرەج حاتەمی و بێهزاد تەرەحومی، دەستیان داوەتە مان گرتن.

ئەو چوار زیندانییە سیاسیە هۆکاری مان گرتنی خۆیان گەڕاندەوە بۆ ئەژمار نەکردنی کاتی دەست بەسەربوونیان وەک ماوەی زیندانی کێشانیان و هەروەها ڕاگیرانیان لە بەندی زیندانیە ئاساییەکان کە ئەوە بە پێچەوانەی یاسای لێک هەڵاواردنی زیندانییەکانە.

ئەو چوار بەندییە سیاسییە هەروەها ڕایانگەیاندووەکە لە ئەگەری جێ بە جێ نەکرانی داواکارییەکانیان، مانگرتن لە خواردەمەنی تەڕ (شلەمەنی) خۆیان دەگۆڕن بۆ مانگرتن لە خواردنی ئیشک و تا کاتی دەستەبەر بوونی داواکارییەکانیان، سوور دەبن لەسەر مانگرتنیان لە خواردن.

شایانی باسە کە فەرید ئازموودە ماوەی ٢٠ مانگ لە ژووری تاکەکەسی و عەلیڕەزا فەراهانی و ئیرەج حاتەمی هەر کام ٢٤ مانگ و بێهزاد تەرەحومی ١٦ مانگ لە ژووری تاکەکەسی دابوون و ئەو ماوەیە بۆ هیچ کامیان وەک ماوەی حوکمی بەسەردا سەپاو، ئەژمار نەکراوە.

بە پێی زانیارییەکان تا ئیستا، بەرپرسانی زیندان هیچ وڵامیکیان بە داواکاری ئەو چوار بەندییە سیاسییە نەداوەتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت