کۆشکی سپی ڕاگیرانی دانوستانەکانی خۆی لەگەڵ ڕووسیە لەمەڕ سووریە ڕاگەیاند

0
773
بسته جديد تحريم‌هاي آمريكايي ضد روسيه

ڕۆژی کورد: دۆینێ دووشەممە 12ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، کۆشکی سپی ڕاگیرانی دانوستانەکانی خۆی لەگەڵ ڕووسیە لەمەڕ ئاگربەست لە سووریە ڕاگەیاند و گوتیشی: “ڕووسیە دەیهەوێ بە بۆمباران کردنی کەسانی سڤیل، ناچاریان بکە بە گوێڕایەڵ بوون و پێ مل بوون.

جان ئێرنێست، وتەبێژی کۆشکی سپی بە ئاشکرا ڕایگەیاند: “دۆخی سووریە جێگای داخە و ڕووسیە ناتوانێ لەگەڵ ئەمریکا دانوستان بکات و ئەمریکا چی تر ناتوانێ ئەو کردەوانەی کۆشکی سپی قەبووڵ بکات”.

هەرچەند ڕێکەوتی ٩ی سیپتامبر، جان کێری و سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و ڕووسیە لەسەر ئاگربەست لە سووریە ڕێککەوتبوون بەڵام دوای بەردەوام بوونی بۆمبارانەکانی حەلەب و گوێڕایەڵ نەبوون بە ئاگربەست و داواکاریی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاگربەستی ٤٨ کاتژمێرە بۆ یارمەتی دانی خەڵکی ئەو باژێڕە، دیپلۆماتەکانی ئەمریکا، دانوستان لەگەڵ ڕووسیە لەسەر ئاگربەست لە سووریە ـیان ڕاگرتووە.

ئامریکا، ڕووستە  تاوانبار دەکات بەوەی کە ئامادە نیە گوشار بخاتە سەر ڕژیمی ئەسەد تا هێرشە هەواییەکانی خۆی بۆ سەر خەڵکی سڤیل لەو وڵاتە ڕاگرێت.

ڕووسیەش دەڵێ ئەرمیکا ناتوانێ دژبەرە میانەڕەوەکانی سووریە لە تیرۆریستەکانی لایەنگری ئەلقاعیدە، هەڵباوێرێ و وەک یەک حیسابیان بۆ دەکات.

جان کێربی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیێندراوی خۆیدا لەمبارەوە دەڵێ: “بەداخەوە ڕووسیە نەیتوانیوە بەڵێنییەکانی خۆی لە بواری مافی مرۆڤدا بەجێ بهێنێ”.

ماوەی ٥ ساڵە شەڕ لە سووریە بەردەوامە، هێرشە هەواییەکانی سووریە بە پشتیوانیی ڕووسیە و ئێران بەردەوامە، باژێڕی حەلەب نیوە خاپوورە و نزیک بە یەک ملیۆن کەس لەوپەڕی بێ پەنایی دا پێویستیان بە یارمەتی و هاریکاریی ناودەوڵەتییە، ڕووسیەش ڕێژەی فڕۆکە شەڕکەرە سیخۆکانی خۆی لە سووریە زێدە کردووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت