ڕاگەیێندراوی خوێندكارانی پەیامی نووری مەریوان‬ لە مەڕ دۆخی كەبودوەند‬

0
674

هەرچەند تا ئێستا لە ناوخۆی ئێران و کوردستانی ڕۆژهەڵات هیچ چەشنە پەرچەکردارێکی ئەوتۆ بۆ بەرگری و پشتیوانی لە محەممەد سدیق کەبوودوەند، ڕۆژنامەوان و باوکی مافی مرۆڤی کورد، نەهاتۆتە ئاراوە، لە ولاتانی جۆراوجۆری جیهان، هەڵمەتەکان بەردەوامن.

ڕۆژی کورد: وەک یەکەم هەنگاو لەناوخۆ و وەک پەرچەکردار و ناڕەزایەتی دەربڕین بە دۆخی محەممەدسدیق کەبوودوەند، خوێندکارانی زانکۆی پەیامی نووری مەریوان، ڕاگەیێندراوێکیان بڵاو کردۆتەوەو تێیدا داوای ئازادی کەبوودوەند دەکەن.

دەقی راگەیاندراوەکە بەم چەشنەیە:

كەبودوەند هێمای مافی مرۆڤی پێشێلكراوی خەڵكی كرێكاری كوردستان ، دەنگی كۆڵبەرانی بریندار و كوژراوی سەرسنوور، دەستی بڵندی زیندانیان سیاسیە.

بۆ پتر لە دە ساڵ دەچێت تاران و ئەوین كەبودوەندێكی تیایە كە شەرفی دەنگی ڕەوایی پێ بخشراوە كەسێكی تێدایە كە لە پێشا بیری لەوە نەدەكردەوە ڕۆڵەیەكی ئاوا بلێمەت و خوڕاگر جگە لە بەدی هاتنی مافە ڕەوای گەلەكی بە هیچ شێوەیەك كۆتا نایەت.

بەڵێ وایە.

وا 23رۆژە و ئەو شێرە پیاوە مانی لە خواردن گرتوە بە ناچاری ڕژیم هانیویەتی بۆ نەخۆشخانەكان.

ئیمەش وەك چالاكانی خوێندكاری زانكۆ پەیام نووری مەریوان وەكوو دەنگی هەموو كۆمەڵگا داوا لە ڕژیمی كۆنەپرست و سێدارە دەكەین بە زووترین كات ئازادی ئازاد كات.

و ئیتر نامانەوێت ڕۆڵەكانمان لە ژێر ئەشكەنجە و ئازارەكانی ڕژێمی سێدارە تێدابچێت و پشتگیری خۆمان و بۆ ئەو شێرە پیاو دەردەبڕین.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.