نەتەوە یەکگرتووەکان جارێکی تر لە هەمبەر کوشتن کەسانی سڤیل لە فەلووجە هاتە دەنگ

0
624

ڕۆژی کورد: ڕۆژی چوارشەممە ٢ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ڕاپۆرتی نوێیان لەمەڕ “پێشێکلاریی مافی مرۆڤ”ـی کەسانی مەدەنی بە دەست شێوەسەربازەکانی لایەنگری دەوڵەتی عێراق بە دەست گەیشتووە.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، وتەبێژی کومیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لەوە کردووە کە دوو گرتەی ڤیدیۆیی نوێ لە دەست درێژیی هێزە شیوە نیزامییەکان لە فەلووجە کەوتۆتە دەستیان.

شایانی ئاماژەیە کە ماوەی مانگێکە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی و هێزە شێوەسەربازیەکانی لایەنگری دەوڵەتی ئێستای عێراق بە مەبەستی هێنانە دەری ئەو ناوچەیە لە دەست ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، هێرشیان کردۆتە ناوچەی فەلووجە، هەر لەو ماوەشدا دەیان ڤیدیۆ و بەڵگە بڵاو بوونەتەوە کە ئەندامانی ئەو گرووپە شێوەسەربازییانە خەڵکانی ئەو ناوچانەیان ئازا اوە و لە داریان داون.

 تووندئاژۆیی و پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە لایەن حەشدی شەعبی و گرووپی تری شێوەسەربازیی لەو جۆرە کە لە لایەن ڕژیمی ئێرانەوە پشتگیری دەکرێن، وای کردووە هەزاران کەسی سوننەی ئەو ناوچانە لە شوێنی ژیانی خۆیان ڕا بکەن.

حەوتووی ڕابردوو پارێزگاری ئەلئەنبار رایگەیاند، زیاتر لە ٤٩ پیاوی سووننە مەزهەبی سڤیل دوای ئەوەی کە خۆیان رادەستی ئەو هێزانە کردووە، لە دار دراون و تا ئێستاش زیاتر لە ٦٠٠ کەس بێ سەر و شوێنن.

شایانی ئاماژەیە کە هێزی حەشدی شەعبی و چەند هێزی تری هاوشێوە لە لایەن ڕژیمی ئێرانەوە لە ڕووی ماددی و مەعنەویەوە پشتگیری دەکرێن و بۆ پاراستنی دەوڵەتی ئێستای عێراق بە کار دەهێندرێن و تا ئێستاش لە چەند ناژێری عێراق بە دژییان ڕێپیوان بەڕێوە چوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت