هەڵۆکانی زاگرۆس دوای سزادانی جاشێک، ڕاگەیێندراوێکیان بڵاو کردەوە

0
2960

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی “هەڵۆکانی زاگرۆس”، پۆلێک لە هەڵۆکانی زاگرۆس لە ناوچەی کامیاران ، ڕێکەوتی 1ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، بەمەبەستی ئامۆژگاری کردنی جاشێکی خەڵکی تیلەکۆ لە ناوچەی کامیاران، بەناوی ساڵح سابیری، چوونە ماڵی ناوبراو.

هەڵۆکانی زاگرۆس  لە درێژەی ڕاگەیێندراوەکەی خۆیاندا دەڵێن: “بە هۆی ئەوەی کە جاش ساڵح سابیری لە جیاتی گوێڕایەڵ بوون بۆ ئامۆژگارییەکان دەستی بۆ چەک بردووە و ویستوویەتی پەلاماری هەڵۆکان بدات، لە لایەن یەکێک لە هەڵۆکانەوە دەرەتانی پێنەدراوە و پێکراوە و بریندار کراوە”.

هەڵۆکانی زاگرۆس لە ڕاگەیێندراوەکەیاندا ڕایانگەیاندووە بە هۆی ئەوەی کە بنەماڵەی ئەو جاشەی تیلەکۆی ناوچەی کامیاران ئاگاداری ڕووداوەکە بوون و هاتوونە ناو باسەکە و داوای لێبووردن و لێخۆشبوونیان کردووە، وەک ڕێزگرتن لە بنەماڵەکەی، ئیزنیان داوە بنەماڵەکەی، ئەو جاشە ببەن بۆ تیمارکردن و خۆیان لە کوشتنی بواردووە”.

هەڵۆکانی زاگرۆس لە کۆتاییدا، خەڵکی کوردستانیان بۆ جارێکی تر دڵنیا کردۆتەوە کە لە ئەگەری بەردەوام بوونی جاشەکان لەسەر نیشتمانفرۆشی و خیانەتیان بە گەل و وڵات، پەنجەی ئاگرینی هەڵۆکانی زاگرۆس دەیانگاتێ و سزای تاوانەکانیان لێ دەستێنێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت