ئەمینیستی ئینترناشنال: ئێران دەبێ چیتر کایە بە ژیانی کەبوودوەند نەکات

0
1036

ڕێکخراوی ئەمنستی ئینترناشناڵ، بۆ پشتیوانی لە محەممەد سدیق کەبوودوەند، ڕۆژنامەوان و باوکی مافی مرۆڤی کوردستان، بەیاننامەیەکی دەرکرد و تێیدا داوا لە بەرپرسانی ئێران دەکات، چیتر کایە بە ژیانی محەممەدسدیق کەبوودوەند نەکەن و کۆتایی بەو دۆخە نالەبارە بێنن.

ڕۆژی کورد: لە ڕاگەیێندراوێکدا کە ڕێکەوتی ٢ی ژوئەنی ٢٠١٦، دەرکراوە، ڕێکخراوی ئەمنستی ئینترناشناڵ دەڵێ: “راستی ئەوەیە کە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئسیلامی دەیانهەوێ لە بەرەبەری ئازادیی کەبوودوەندا، تاوانی نوێی بدەنە پاڵ و ماوەی زیندانەکەی درێژ بکەنەوە.”

لە بەشێکی تری راگەیێندراوەکەی ئەمینیستی ئینترناشناڵدا بە وردی باس لە دۆخی جەستەیی نالەباری محەممەد سدیق کەبوودوەند کراوە و ئاماژەی بە نەخۆشی دڵ و هەروەها گورجیلە و پرۆتستاتی ناوبراو داوە کە لە پێشتریش لەو بارەوە ئازارێکی زۆری بووە و لە ماوەی نزیک بە ١٠ ساڵ زینداندا تووشی بووە و هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە بەپێی زانیارییەکانی ئەو ناوەندە کەبوودوەند پەستانی خوێنی یەکجارر دابەزیوە .

لە و ڕاگەیێندراوەدا بە وردی ڕەوتی گیران و بەندکرانی کەبوودوەند لە سەرەتاوە تا ئیستا خراوەتە بەر باس .

ئەمنستی ئەنترناشناڵ لە میانەی ڕاپۆرتەکەی خۆیدا ڕوو بە بەرپرسانی ڕژیمی ئێران دەڵێ: “بەپرسانی ئێران دەبێ کایەکردن بە ژیانی محەممەد سەدیق کەبوودوەند ڕاگرن و وەک یەکەم هەنگاو بۆ کۆتایی هاتن بەو دۆخە بیزارکەرە، بەرپرسانی ئێران دەبی سەرجەم تاوانەکان لە هەمبەر ناوبراو ڕاگرن و بیانسڕنەوە”.

بۆ خوێندنەوەی دەقی ئینگلیسیی ئەو ڕاگەیێندراوە لێرە کرتە بکە
محەممەد سدیق کەبوودوەند تا ئێستا چەند جار دەستی داوەتە مانگرتن کە یەکیان ٦٣ ڕۆژ بوو کە ساڵی ٢٠١٢ گرتوویەتی.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.