قوتابیانی شیناوێ: ڕێگە بدەن تەنیا ١٠ خولەک سەرۆک کۆمار ببینین

0
694

لە حاڵێکدا، بەرپرسانی شارە جۆراوجۆرەکانی پارێزگای ورمێ بە پێدانی پووڵ و خەرجی ڕێگا و خواردن، خەڵک پەلکێشی پێشوازی لە حەسەن ڕووحانی دەکەن، کچانی شیناوێ ئیزنی چاو پێکەوتن لەگەڵ سەرۆک کۆماریان پێ نادرێت.

ڕۆژی کورد: لە حاڵێکدا کە بەپێی هەواڵی هەواڵنێری رۆژی کورد لە شاری ورمێ، ئەمڕۆ بە دەیان ئوتوبووس لە شارە جۆراوجۆرەکانەوە بەرەو ورمێ و پێشوازیی ڕڕوحانی نێردران کە خەرجیی سەرجەم ئەو هات و چوویە لە ئەستۆیە شارەوانی و فەرمانداریی شارەکان بووە و هەروەها خواردنیش دراوە بە کەسانێک کە ئامادەبوون بچن بۆ پێشوازی و هەروەها بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە شارەکانی سەردەشت و شنۆ و پیرانشار، لە ناو شار و کۆبوونەوەکاندا، جاڕی پاڕانەوە بۆ چوون بۆ پێشوازیی حەسەن ڕووحانی لێدراوە و بەڵێنی خۆڕایی ىوونی هات و چوو و خواردن لە حەگەری چوون بۆ پێشوازیی ڕووحانی دراوە، هەواڵەکان باس لە ئیزن نەدران بە قووتابیانی شیناوێ بۆ سەردانێکی کورت خایەنو تەنیا ١٠ خولەکی دەکەن.

بەپێی هەواڵی “انا”

جەلال مورادی باسکی سیما، قوتابییەکی قوربانی بووی شیناوێ، ڕەخنەی لە کردەوە و هەڵوێستی پارێزگای پارێزگای ورمی و فەرمانداری پیرانشار گرتووە و گوتوویەتی: “لە بەرەبەری سەفەری سرۆک کۆمار، ڕووحانی بۆ ورمێ، ماوەی ١٠ ڕۆژ دەبی داوامان لە پارێزگار و فەرماندار کردووە کە تەنیا و تەنیا چاوپێکەوتنێکی ١٠ خولەکیمان لەگەڵ سەرۆک کۆمار بۆ پێک بێنن بۆ ئەوەی بتوانین باس لە ئازارەکانی خۆمان و منداڵەکانمان بکەین، بەڵام بەداخەوە قەبووڵیان نەکرد”.

مورادی هەروەها گوتی: “بەداخەوە بوودجەی هەشت میلیارد تمەنی کە لە لایەن ڕێکخراوی بەڕێوەبەری و پلانداڕێژی دراوە بە سەندووقی بیمەی کۆمەڵایەتیی وەرزێڕەکان، گووندییەکان و خێڵەکان، تا بەو شیوەیە پشتیوانی لەو قووتابیانە بکات بە درووستی و گونجاوی نەدراوە بەو قوتابیانە و بنەماڵەکانیان”.

باوکی ئەو قوتابیەی شیناوێ هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا گوتوویەتی: “هەر ئێستا ١٠ کەس لو قوتابیانە پێویستییان بە دەرمانی تایبەت هەیە کە بەداخەوە لە ناوخۆی ئێران زۆر خاوە و بە لاوازی بەرێوە دەچی ئەوەش بەو هۆیەوەیە کە ئەو بڕە پارەیەی کە لە لایەن زانکۆی زانستی پزشکییەوە دەخرێتە حیسابی بانکیی نەخۆشخانە، زۆر بە درەنگی و وەدواکەوتنەوە دەدرێت، هەر بۆیەش دوکتورەکان هیچ حەز و ئارەزوویەکیان بۆ داوودەرمان کردنی ئەو قوتابیانە نیە”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.