قوباد سمکۆ کوڕی شەهید سمایل ئاغای سمکۆ، کۆچی دوایی کرد

0
283

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیاریی ڕۆژی کورد، قوباد سمکۆ، کوڕی شەهید سمایل ئاغا سمکۆ، باوکی ناسیۆنالیزمی کورد، لە باژێڕی ئورمیە کۆچی دوایی کرد.

قوباد سمکۆ، یەکێک لە کۆڕەکانی سمایل ئاغای سمکۆ، ڕێبەری ناوداری کورد، ڕۆژی پێنج‌شەممە ٦ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی، لە باژێڕی ئورمیە کۆچی دوایی کرد.

قوباد سمکۆ، کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز و جێگای ڕێزی خەڵکی ناوچە بوو و بە هۆی مل نەدان بە ویست و داخوازییەکانی ڕژیمی ئێران، زۆر جار لەلایەن دام و دەزگا ئەمنییەکانی ڕژیمەوە تووشی لێپێچیەنەوە و لێکۆڵینەوە و هەڕەشە لێکران بووە.

ئەگەرچی بەشێکی کەم لە پاشماوەی سمکۆی شکاک لەگەڵ ڕژیم تێوەگلاون و ڕێبوارێکی شیاو و بە ئەمەگی ڕێبازی سمکۆی مەزن نەبوون بەڵام قوباد سمکۆ، یەکێک لەو ئەندامانەی بنەماڵەی سمکۆی مەزن بوو کە هیچ کات تەسلیمی ویست و داوا ناڕەوا و دژەکوردانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی نەبووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت