بۆ قەرەبووی قوربانیانی تیرۆر لە ئەمریکا، کەڵک لە داراییە بلۆکەکراوەکانی ئیران وەردەگیردرێ/لێدوان

0
912

دیوانی باڵای ئامریکا پشتڕاستی کردۆتەوە کە دادگاکانی ئەمریکا دەتوانن لە پێڕاگەیشتن و بەدواداچوون بۆ سکاڵا و داواکارییەکانی تاوانە تیرۆریستییەکان، لە دارایی دەست بەسەرداگیراوەکانی ئێران بۆ پێدانی تێهەڵێنانەوە و قەرەبوو، کەڵک وەربگرن

بە پێی ئەو هەواڵە، دیوانی باڵای ئەمریکا سکالانامەی بانکی ناوەندیی کۆماری ئیسلامی ڕەد کردۆتەوە و لەوەبەدوا بنەماڵەی قوربانییەکانی ئەو ڕووداوانەی کە ئەمریکا دەڵێ ئێران دەوری تێاندا هەبووە، نزیکەی ٢ میلیارد قەرەبوو وەردەگرن.

ئەو حوکمە پەیوەندی بە بنەماڵەی ٢٤١ تفەنگداری ئەمریکایی هەیە کە ساڵی ١٩٨٣ی زایینی لە تەقینەوەیەکدا لە بەیرووت کوژراون.

شایانی ئاماژەیە کە ساڵی ٢٠٠٧، دادگایەک لە ئەمریکا، ئێرانی مەحکووم کرد تا قەرەبوو بداتەوە بە بنەماڵەی قوربانییەکانی بۆمب دانانەوەکانی ئێران و دوو ساڵ لەمەوبەریش دادگایەک حوکمی دەرکرد تا نزیک بە ٢ میلیارد دارایی ئێران بۆ پێدانەوەی ئەو قەرەبوویانە تەرخان بکرێت.

چیا عەلیار، ڕۆژنامەوان و چاوەدێری سیاسیی کورد،بە سەرنجدان بەو هەواڵە و بە دەرفەت زانینی بۆ کورد لە کوردستانی خۆرهەڵات لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژی کورد دەڵێ :”وەک هەموو لایەک دەزانن کورد لە مەسەلەی تیروریش دا پشکی شێری بەرکەوتوە و لە سەرانسەری ئێران دا زۆرترین ئامارەکانی تیرۆر کە ڕژیمی ئێران کردوویەتی کوردەکان بوون، نمونەی وەک شەهید کرانی ڕێبەرانی وەک دوکتور قاسملوو و دوکتور شەرەفکەندی لە ناوەندەکانی ئوروپا و دەیان چالاکی سیاسی دیکەی ڕێکخراوەکان لە ئوروپا و تورکیە و زیاتر لە ٥٠٠ تیروریش تەنیا لە باشووری کوردوستان لە نەوەدەکان دا.”

چیا عەلیار
چیا عەلیار

عەلیار لە درێژەی لێدوانەکەی خۆیدا دەپڕژێتە سەر هەواڵەکە و دەڵێ: “دیارە لە هەواڵەکان دا نەنووسراوە کە ئەو قەرەبوو یا جەریمەیە تەنیا بۆ بنەماڵەی ئەمریکایەکانە یان هەموو ئەو تیرۆرانە کە کۆماری ئیسلامی کردوویەتی دەگرێتەوە، بەڵام هەوڵێک لەو بارەوە لە چەند لاوە بە قازانجە. پێش هەموو شت پێموایە دەبێ زانیاری ورد وەدەست بخرێ لە سەر ئەو بڕیارەی دادگا و دیوانی بەرزی ئەمریکا، پاشان حیزبەکانی کوردوستانی ڕۆژهەڵات هەموویان و بە تایبەت حیزبی دێموکرات کە قوربانی دەستی تیروریزمی کۆماری ئیسلامی ئێرانە بە هاوئاهەنگی و کەڵک وەرگرتن لە لابی جۆراوجۆرەکانی خۆیان و دۆستەکانیان بۆ نمونە لابی ئیسرائیلیەکان و سعودیە کە ئەمریکا و هەروەها ماسمێدیا و ڕۆژنامە جیهانیەکان و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئیکیپێک پارێزەری بەنێوبانگ، بتوانن جارێکی دیکە پەروەندی تیرۆری ڕێبەرانی شەهید و چالاکانی سیاسی وەگەڕ بخەنەوە کە ڕژیمی ئێران تیرۆری کردوون و جارێکی دیکە تیروریزمی کۆماری ئیسلامی و ئەوەی کە کود قوربانی تیروریزمی نێو دەولەتی رەژیمی ئێرانە بە جیهان بناسێندرێ…..”

ئەو چالاکە سیاسیە کوردە باس لە قازانجەکانی بەدوا داچوون بۆ ئەو یاسایە دەکا و دەڵێ: “ئەگەر لایەنی ماڵیەکەشی لە بەر او نەگرین بەڵام بێ گومان دەسکەوتی سیاسی و دیپڵۆماسی بە نرخی دەبێ بە قازانجی گەلی کورد و دژی رەژیمی ئێران ئەو هەوڵە. ئەوەش بە هەوڵ و کار و چالاکی و کات بۆ دانانی هەموو لایەنەکان دەکرێ و هەوڵێکە کە ئەگەر قازانجی نەبێ بێ گومان بێ زەرەرە.”

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.