ئاسەواری مێژوویی هەزارەی یەکەمی بەر لە زایین لە مەریوان دۆزرایەوە

0
620

جێگری دەستەی دۆزینەوەی قەڵای ئیمان ـی مەریوان باس لە دۆزرانەوەی ئاسەواری مێژوویی هەزارەی یەکەمی بەر لە زایین لە مەریوان دەکا.

ڕۆژی کورد: مەعسوومیان، وێڕای ئەوەی کە باسی کەوە کرد کە لەو لێکۆڵینەوە مەیدانیانەی کە لەو قەڵایە کراوە و تێیدا ئەنجام دراوە، پاشماوەی لەشی مرۆڤ دۆزراوەتەوە و لە بەشێک لەو ئێسقانەی لەشی مرۆڤ کە دۆزراوەتەوە، لێکۆڵینەوە ئەنجام دراوە، کارناسان لایان وایە تەمەنی ئەو ئێسقانە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمانی چاخی ئاسن.

ناوبراو هەروەها گوتیشی، بە سەرنج دان بە گۆزە و جەڕە و هەروەها نێشتەجێ بوونی مرۆڤ لەو شوێنە، لە ئێستادا تیمێکی ١٢ کەسیی زانکۆی تاران لە نزیک بە یەک ساڵ لەمەو بەرەوە کاری لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەن و لەو قەڵایەدا خەریکی لێکۆڵینەوەن.

بڕیار وایە، بەشی دووهەمی ئەو لێکۆڵینەوانەی قەڵای ئیمان، لە هاوینی ئەمساڵ بەو لاوە و بە بەشداریی ١٠ دێرینەناسی ناوخۆیی و ٥ دێرینەناسی بیانی لە زانکۆکانی لوون ـی بلژیک و هایدلبێرگی ئاڵمان، دەست پێبکاتەوە.

شایانی ئاماژەیە کە قەڵای ئیمان بە پانتای ١٥٠ هێکتار لە باشووری شاری مەریوان هەڵکەوتووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.