بڕیارنامەی قەدەغەکردنی تاقیکردنەوە ناوکییەکان لە شۆڕای ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، پەسەند کرا

0
148

ڕۆژی کورد: رۆژی هەینی، 2ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، شۆڕای ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، بڕیارنامەی پێشنیارکراوی دەوڵەتی ئۆباما لەسەر قەدەغەکردنی تاقیکردنەوە ناوکییەکانی بە زۆرینەی دەنگ، پەسەند کرد. ئەو بڕیارنامەیە، ٨ وڵات و لە ناویاندا ئێران هاندەدا تا تەقینەوەی ناوکی قەدەغە بکەن.

بەڵام ئەو ڕێککەوتننامەیە هیچ کام لە وڵاتەکان ناچار بە جێبەجێ کردن ناکا ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە 8 وڵاتی سەرقاڵ بە دانوستانە سەرەکییەکانی ئەو بڕیارنامەی تا ئێستاس پەسەندیان نەکردووە. ئەو ٨ وڵاتە بریتین لە : ئێران، ئیسراییل، میسر، هیند، پاکستان، کوریای باکوور، ئەمریکا و چین.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز لە نیۆیۆرک، ئەو بڕیارنامەیە لە لایەن ئەمریکاوە پێشنیار کراوە و بەپێی یاساش هیچ وڵاتێک ناچار نیە بە جێبەجێ کردنی.

196 وڵاتی جیهان لە ڕێکخراوی بڕیارنامەی گشتگیری قەدەغەکردنی تاقیکردنەوە ناوکییەکان، سی تی بی تی، ئەندامن کە لەو ناوەدا 183 وڵات واژۆیان کردووە و 164 وڵاتیش پەسەندیان کردووە.

هەواڵدەریی ڕۆیتێرز هەروەها لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردۆتەوە کە لە 15 ئەندامی شۆڕای ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، 14 ئەندام دەنگی ئەرێنی ـیان بەو ڕێککەوتننامەیەداوە و تەنیا وڵاتی میسر، دەنگی بێ لایەنی داوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت