ڕۆژی کورد: قاسم سولەیمانی، فەرماندەی قودسی سوپای تیرۆریستیی ڕژیمی ئێران، لە شاری سلێمانی سەردانی بنەماڵەی شەهیدی فەرماندە لیوا حوسێن مەنسووری كرد.
بەپێی هەواڵی ڕووداو، ئەمڕۆ یەكشەممە 2ی ڕەزبەری ١٣٩٥ی هەتاوی، قاسم سولەیمانی به سەردانێك گەیشته شاری سلێمانی و له گهڕهکی سهرچنار سهردانی ماڵی شههیدی فەرماندە لیوا حوسێن مهنسووری كرد.
عەلی حوسێن مەنسوور، لە ئەكاونتی تایبەتی لە فەیسبووك، وێنەی خۆی و قاسم سولەیمانی بڵاوكردووەتەوە و لەسەری نووسیوە: “سەردانی بەڕێز قاسم سولەیمانی بۆ ماڵمان”.
رووداو زانیویهتی قاسم سلێمانی به عهلی كوڕی حوسێن مهنسووری گوتووە “باوکی تۆ هاوڕێی من بوو، زۆرجار له شهڕهكانی گوڵاڵهدا پێكهوە بووین، دڵگرانم بهوهی باوكت شههید بوو”.
قاسم سولێمانی ئەوەشی به عهلی حوسێن مهنسوور گوتووه” بۆ ناچنە قوتابخانه؟ هێشتا مامۆستاكان بایكۆتی دهوامیان كردووه؟”. قاسم سولێمانی لهگهڵ وهرگێڕێك و دوو پاسهوان چووهته ماڵی شەهید حوسێن مهنسوور.
قاسم سولەیمانی یەكێك بووە لە هاوڕێیانی لیوا حوسێن مەنسوور، ئەوان چەند جارێك لە قەزای خانەقین بە ئامادەبوونی هادی عامری، ئەمینداری گشتیی رێكخراوی بەدر و یەكێك لە فەرماندە باڵاكانی حەشدی شەعبی كۆبوونەوەیان ئەنجامدا.
قاسم سولەیمانی لە ساڵی 1957 لە پارێزگای كرمانی ئێران لەدایك بووە، لە ساڵی 1997 كرایە فەرماندەی سوپای قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و یەكێكە لە بەهێزترین كەسایەتییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و، رۆڵی باڵای لە شەڕی سووریا، عێراق و یەمەندا هەیە.
سوپای قودسی ئێران یەكێكە لە 5 باڵەكانی سوپای تیرۆریستیی پاسدارانی ئێران كە بەرپرسیارێتی چالاكییەكانی دەرەوەی سنووری ئێرانی لە ئەستۆیە. ئەو هێزە لە سەردەمی شەڕی عێراق و ئێران پێكهێنرا و ئامانجی سەرەكیی ئەو هێزە هەناردەکردنی هزری خومەینیستییە بۆ دەرەوەی ئێران.
لیوا حوسێن مەنسوور، فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانی دوو لە وەزارەتی پێشمەرگە، لە 31/1/2015 لە گوندی مەلا عەبدوڵڵای سەر بە پارێزگای كەركووك شەهیدكرا.