مامۆستا قالە شین، حەیران بێژی ناسراوی کورد، کۆچی دوایی کرد

0
2874

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، ئەمڕۆ هەینی 30ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی،  حەیران بێژی ناسراوی کورد،  قادر ئوستاد ئیبڕاهیمی ناسراو بە قالە شین لە باژێڕی مهاباد و لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

قالەشین ساڵی 1307ی هەتاوی لە گوندی خەلیفان ـی سەر بە باژێڕی مهاباد لەدایک بووە، لە تەمەنی حەوت ساڵاندا بۆ خوێندن نێردراوەتە لای مەلا خەلیل گۆڕەمەری، بەڵام کاتێک لەوێ دەنگخۆشی و توانایی لە حەیران بێژی و گۆرانی چڕێندا دەردەکەوێ، پاش ٧ ساڵ واز لە خوێندن دەهێنێت و دێتە بواری هونەرەوە.

قالەشین لە بواری بەیت و حەیراندا تواناییەکی جێگای سەرنجی هەبووە و خۆی یەکێک لەو کەسانە بووە کە جیا لە حەیران و بەیتبێژی، بەیتی داناون کە لە ناویاندا دەکرێ ئاماژە بە  بەیتی بارزانی بکەین.

qale-shin

قالە شین، جیا لە دەنگخۆشی و حەیرانبێژی، کەسێکی نیشتمان دۆست و کوردپەروەر بوو و ٢ کوڕیشی لە ڕیزەکانی خەباتی کورد لە کوردستانی خۆرهەڵات شەهید بوون و ئەوەش هۆکارێک بوو کە لە ناو خەڵک لە مهاباد، ڕێزێکی زێدەتری هەبوو.

بڕیارە لە گۆڕستانی شاعیران و هونەرمەندانی مەهاباد بە  خاک بسپێردرێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت