پترۆشیمیی کرماشان ئاگری گرت

0
639

ڕۆژی کورد: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٨ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، پترۆشیمیی بێستوون لە پارێزگای کرماشان ئاگری گرت.

بەڕێوەبەری کردەیی ئاگرکوژێنەوەی کرماشان لەمبارەوە بە هەواڵدەری فارسی گوتووە: “ئەم ئاگرکەوتنەوەیە لە یەکێک لە مەنبەعەکانی پترۆشیمی دا ڕووی داوە کە تا ئێستاش ڕوون نیە چی لە ناودایە.

دەگوترێ ئەو ئاگرکەوتنەوەیە خەسارەتێکی ئەوتۆی لێنەکەوتۆتەوە.

ئەوە دووهەمین تەقینەوەیە کە لە ماوەی ئەمساڵی هەتاویدا لە پترۆشیمییەکانی ئێران ڕوو دەدات، بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، یەکەی px8003 ـی پترۆشیمی بووعەلی سینای شاری ماهشەهر ئاگری گرت و تەقیەوە کە دواتر ڕێکخراوێکی چەکدرایی عەرەبەکانی ئەحواز بە ناوی “بازەکانی ئەحواز” لە ڕاگەیێندراوێکدا بەرپرسیارەتیی تەقاندنەوەی پترۆشیمی ماهشەهریان وەئەستۆ گرت.

پێشتریش ڕۆژی هەینی ١ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، هێڵی بۆڕیی ڕاگواستنی خۆراکی پترۆشیمی باشور بۆ ڕۆژئاوا لە پۆل دوختەر تەقیەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت