ڕۆژی کورد: بەپێی ڕاگەیێنداروێک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراوەتەوە، بەشێک لە ڕووناکبیرانی کورد، وێڕای مەحکووم کردنی شکاندنی کەسایەتیی د. فەرهاد پیرباڵ، پشتگیریی خۆیان بۆ ناوبراو خستۆتە ڕوو و تێیدا داوا لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی باشور و دەزگا پەیوەندیدارەکان دەکەن، چاو لەو کارەساتە نەپۆشن.
دەقی ڕاگەیێندراوەکە بەو شێوەی خوارەوەیە:
بۆ به‌رێزان
سه‌رۆكى هه‌رێم
سه‌رۆكى حكومه‌ت
پارێزگاریی هه‌ولێر
دادگاي هه‌ولێر
بەیاننامەیەک بۆ پاڵپشتیی [فەرهاد پیرباڵ]
لەپێناو ڕاگرتنی شکۆی وشە
ئەوپەری بێزاریی و ناڕەزایەتیی خۆمان لەبارەی ئەو شکۆشکاندنەی ڕۆشنبیری دیاری کورد [د. فەرهاد پیرباڵ] دەردەبڕین. پیرباڵ بەر لەوەی خاوەن 60 کتێب، ژماره‌یه‌كی زۆر توێژینەوە، سه‌دان وتار، چەندان داهێنانی ماریفەتیی بێت، مرۆڤە. بۆیە ئەگەر لەگەڵ هەر دیوێکی ڕۆشبنیریی و گوتاریی پیرباڵیش کۆک نەبیت، لوتکەی مرۆییە، لەگەڵ دیوی مرۆڤیی ئەم کەسایەتییە کۆک بیت و، لە دۆخێکی وەهادا کە لەسەر یەک شکۆی دەشکێنرێت، پشتوپەنای بیت، پێکرا بە جیاوازیی فیکریی، سیاسیی و نێوچەیی، پاڵپشتی فەرهادی نووسەر، فەرهادی هونەرمەند، فەرهادی ڕۆماننووس، فەرهادی شاعیر، فەرهادی وەرگێڕ، دواجار فەرهادی مرۆڤ بین. ئەوەی دەیهەوێت فەرهادی ڕۆشنبیر و به‌خشنده بناسێت، دەبێت بۆ پێشتر بگەڕێتەوە، لەنێو هەناوی کتێبەکانیدا پیرباڵ بخوێنێتەوە. ئەوەی ئێستەشی دەبینێت، دەبێت وەک مرۆڤێکی جێدەست-دیاری کوردەواریی، جێدەستی خۆی لە ڕاگرتنی شکۆی کتێب، وشە و نووسیندا بەجێبهێڵێت.
ئێمە ڕوو لە لایەنە پێوەنددارەکانی ئەم گرفتەی پیرباڵ دەکەین، شوڕەیی و سەرشۆڕییە بۆ ئەم ره‌فتاره. دوای داخستنی کتێبخانەکەی، ئێستە لە (خانوو)ەکەی خۆشی دەربکرێت. ئایا ئەم وەڵاتە جێی ئومێدی نەوەی نوێ دەبێ، کاتێ نووسەرانی وەها لە ماڵوحاڵی خۆیدا وەها دەربەدەر بکرێ؟ هەر بەهانەیەک هەبێت، بیانووی بێ ماڵوحاڵکردنی پیرباڵ نییە، لەسەر لایەنی پێوەندیدار پێویستە، بەزووترین کات، ژیانی سەرەتایی و سادەی پیرباڵ، بگەڕێنێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی. ئێمە تەنیا لەپێناو باری ڕۆشبنیریی و، وشە و کتێب و بزاوتنی ماریفەتیی، بەهەموو شێوەیەک، تا ئەنجامی ئەرێنیی، پاڵپشتیی لەم دۆسیەیەی دکتۆر فەرهاد پیرباڵ دەکەین.
واژوو پاڵپشتان
ـ سۆران عەزیز/ بەڕێوەبەری ماڵی وەفایی
ـ عەبدوڵڵا عاڵایی/نووسەر و توێژەر
_رێبوار سيوهيلي/ نووسه‌ر
_زيره‌ك كه‌مال/ نووسه‌ر
_ره‌سوڵ سوڵتانى/ نووسه‌ر و وه‌رگێر
_سهبري عه‌بده/ كچانى سۆفيا له‌هه‌ولێر
_سه‌رباز ساڵح/ سهرنووسهري رۆژنامه‌ى وشه
_تۆڵه مه‌هدى خۆشناو/ نووسه‌ر
ئارام شێخ وه‌سانى/ نووسه‌ر
حه‌يده‌ر عه‌بدوڵا/ وه‌رگێر
ساماڵ ئه‌حمه‌دى / وه‌رگێر
ئادەم بێ‌دار/ ڕاگەیاندنکار و مامۆستای زانکۆ
سالار گەڵاڵی/ نووسەر و وەرگێڕ
ڕێدار عومەر/ پارێزەر
دلاوه‌ر رهحيمى/ شاعير و وه‌رگێر
عادل قادري/ وه‌رگێر
رزگار جهباري / شاعير
سه‌روين ده‌روێش/ شاعير
سه‌نگه‌ر زراري/ رۆژنامه‌نووس
محه‌مه‌د فه‌ريق / رۆژنامه‌نووس
په‌ري ئه‌حمه‌د/ هونه‌رمه‌ند
دێرين حامد/ شانۆكار
….
تێبینی: ناوەکان نوێ دەکرێنەوە