کوردستانیانی دانیشتووی ئاڵمان، چالاکییەکیان بۆ پشتگیری لە کەبوودوەند و زیندانیانی سیاسی وەڕێخست

0
854

چالاکییەکانی کوردستانیان بۆ پشتگریی لە محەممەدسدیق کەبوودوەند، باوکی مافی مرۆڤی کوردستان و زیندانیانی تری سیاسی بەردەوامە.

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵدەریی ڕۆژی کورد، ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی جۆزەردان (٣٠ مەی) لە branden-burger terی وڵاتی ئاڵمان، بە بەشداری بەرینی کوردستانیان، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لەبەردەم نووسینگەی پارلمانی ئوروپا، بۆ پشتگیری لە محەممەد سەدیق کەبوودوەند، ڕۆژنامەوان و باوکی مافی مرۆڤی کوردستان بەڕێوە چوو.

بەشداربووانی ئەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە بە هەڵگرتنی وێنەی محەممەد سەدیق کەبوودوەند و محەممەد عەبدووڵلاهی و زیندانیانی تری سیاسی کورد لە کوردستانی خۆرهەڵات، ناڕەزایەتیی خۆیان لە هەمبەر پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ئێران و دۆخی نالەباری جەستەیی محەممەد سدیق کەبوودوەند، دەربڕی.

alman1هاشم عەلی وەیسی شاعیر و چالاکی سیاسیی بەشداربوو لەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەدا لەو بارەوە بۆ ڕۆژی کورد دوا و گوتی:”ئەو کۆبوونەوەیە لە لایەن بنکەی کوردانی ڕۆژهەڵات – بێرلین، بەڕێوە برا و لە کاتژمێر سێ و نیوی سەر لە ئێوارە تا ٤ی ئێوارە بەڕێوە چوو”

عەلی وەیسی هەروەها لە درێژەدا ئاماژەی بە بەشداری کەسانی تری غەیرەکوردی ئێران و بەتایبەت خەڵکانی شارەکانی گیلان کرد کە بە شێوەیەکی چالاکانە بەشدار بوونو پشتیوانیی خۆیان لە کەبوودوەند و بەندکراوانی سیاسی دەربڕی.

ئەو چالاکە سیاسیە کوردە، لەمەڕ ڕیزی بەرنامەکانی ئەو کۆبوونەوەیە گوتی: “بەرنامەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و چەند سروودێکی نێشتمانی پێکهاتبوو کە بەتایبەتی ئەو سروودانە بوونە هۆکاری ڕاکێشانی سەرنجی خەڵکانی ئاڵمان و بیانی و چەند ڕۆژنامەنووسێکی ئاڵمانیش تاووتوێی ئە وکۆبوونەوەیان کردوو و کوردساتانیانی بەشداربوو هەوڵیان دا باس لە کێشەی کەبوودوەند و دۆخی جەستەیی ناوبراو بۆ ڕۆژنامەنووسە بیانییەکان و خەڵکانی وڵاتی ئاڵمان شی بکەنەوە.

لە بەشیک لەو چالاکییەدا، ناسر ڕەسووڵنەژاد، چالاکی سیاسی، ژیاننامەی محەممەد سەدیق کەبوودوەند و هۆکاری دەست بەسەر کرانی و هەروەها دۆخی ئێستای بۆ ئامادەبووان خوێندەوە و سپاسی بەشداربووانی ئەو کۆبوونەوە نارەزایەتییە کرا.

درووشمەکانی ئەو کۆبوونەوە بریتی بوون لە: “کۆماری ئیسلامی، کۆماری تیرۆر، کەبوودوەند دەبێ ئازاد بکرێ، نا بۆ کۆماری سێدارە” و چەند درووشمیکی تری پەیوەندیدار.

alman4

alman1

alman3

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.