هەولێر: سبەی پرێس کۆنفرانسێک لەمەڕ تۆپبارانی سنوورەکانی هەرێم لە لایەن ئێران و هەروەها پرسی ڕیفراندۆم بەڕێوە دەچێ

0
769

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە کوردستانی باشوور، بڕیارە سبەی شەممە 23ی گەلاوێژی 1395ی هەتاوی، ئەنجومەنی باڵای ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە کوردستان، پرێس کۆنفرانسێک بەڕێوە ببات.

ئەو پرێس کۆنفرانسە لەسەر چوار پرسی هەنووکەیی لە کوردستانی باشوور بەڕێوە دەچێ کە بریتین لە:

یەک: شەرمەزارکردنی تۆپبارانی سنوورەکانی کوردستانی باشوور لە لایەن ڕژیم ئێران

دوو: قسە کردن لەسەر ڕیفراندۆم

سێ: ڕەوشی ئێستای کوردستان

چوار: شەڕی ئازادکردنی موسڵ

بڕیارە ئەو پرێس کۆنفڕانسە لە هۆتێل شیراتۆن لە هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستانی باشوور، بەڕێوە بچێ.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.