پۆتین ئیزنی دەست پێکردنەوەی شەڕ بە دژی داعش بە ئەرتەشی ئەو وڵاتە نەدا

0
1320

ڕۆژی کورد: بەپێی لێدوانی کۆشکی کرملین، دۆینێ هەینی ٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی، پۆتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیە، داوای ئەرتەشی ئەو وڵاتەی بۆ دەستپێکردنەوە شەڕ بە دژی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش و دژبەرانی ئەسەدی لە حەلەب، ڕەتکردەوە.

پۆتین لە چاوپێکەوتن لەگەڵ هاوتا سووری و ئێرانیەکانی خۆی، باسی لە گۆڕانی هاوکێشەکان لە دوای کۆنترۆڵ کردنەوەی موسڵ لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانییەکانەوە کردووە و گوتوویەتی دوای ئەو شەڕە هاوکێشەکانی هێز لە ناوچە گۆڕانیان بەسەردا دێت.

دیمیتری پسکۆف لەمبارەوە ڕایگەیاندووە: “پوتین دەڵێ دەستپێکردنەوەی هێرشی هەوایی لە حەلەب، بە قازانج نیە”.

پوتین هەروەها دوای کردووە کە هەندێک ڕێگەی تایبەت بۆ هەناردەکردنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بۆ حەلەب، کراوە بمێننەوە تا خەڵکانی ئاسایی بتوانن ئەو باژێڕە چۆڵ بکەن.

پێشتر و دوای ئەوەی کە ژنراڵێکی ڕووسی ڕایگەیاندبوو کە خۆمپارەهاوێژیی هێزەکانی دژبەری ئەسەد بۆیە هۆی کوژرانی ٤٣ کەسی ئاسایی و بریندار بوونی ٩٦ کەسی تر لە ڕۆژئاوای حەلەب، ئەرتەشی ڕووسیە داوای کردبوو تا ئیزنی هێرشی دووبارە بۆ سەر دژبەرانی ئەسەد دەست پێبکاتەوە، بەڵام پۆتین ئەو داوایەی ڕەت کردەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت