دەزگای ئاسایش: ٢ تۆمەتباری تەقینەوەکانی کۆیە دەستگیر کران

0
9947
وێنه‌ :ئارشیوه‌

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەویەەکدا، هەواڵی دەستبەسەر کردنی دوو کەسی وەکوو ئەنجامدەری کردەوە تیرۆریستییەکەی بەردەم قەڵای (حدک)ی راگەیاند.

دەقی راگەیاندراوی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان:

qelaدەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، دوای تەقینەوەکەی بەردەم قەڵای (حدک) بەبڕیاری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، لێژنەیەکی باڵای لێکۆڵینەوە پێکھێنراوە لە ژێر چاودێریی دادوەری لێکۆڵینەوە و بەئەندامێتیی (بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژھەڵاتی ھەولێر، بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی و بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەڕین)، لێژنەی لێکۆڵینەوە بەسەرپەرشتیی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان دەست بەکاربوون.

ئەوەش ئاشکرا کراوە: ”لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە کراوە و سەرەداوی باش بەدەست ھاتوون لەسەر بنەمای زانیاری ورد و بەڵگە و دۆکۆمێنتەکانی پشت ڕووداوەکە، دەزگای ئاسایش توانی ٢ کەسی تۆمەتبار بەگومانی تێوەگلان لە تاوانەکە دەستگیر بکات بە ناوەکانی (ش.ع) لەگەڵ (پ. گ ) و بەپێی ماددەی (٢) لە یاسای ژمارە (٨) ی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی کوردستان“.

ئەوەش ڕوون کراوەتەوە کە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا، بکەری سەرەکیی ئەنجامدەری ڕووداوەکە ئاشکرا کراوە و دوای دۆزینەوەی ناسنامە و زانیاریی کەسێتیی ئەنجامدەری تاوانەکە و دەستگرتن بەسەر کەلوپەلی تایبەت بە تۆمەتبارەکە، بەڵام خۆی ھەڵاتووە و ”ھەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی چڕ کراوەتەوە“.

لە کۆتاییشدا دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان دووپاتی کردووەتەوە کە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە و لەکاتی گەیشتنیان بە ئەنجامی کۆتایی، ”ڕاستییەکان ئاشکرا دەکەین“.

رۆژی رابردوو زیاتر لە ٢٠ حیزبی هەر چوار بەشی کوردستان لە قەڵای حدک و بە مەبەستی چاوپێکەوتن بە بەڵگەکانی کردەوە تیرۆریستییەکەی شەوی یەلدا، کۆبوونەوە لە بەیاننامەیەکدا تیرۆریسمیان مەحکووم کرد.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت