یانەی بۆکسی پارێزگای سنە، پلەی سێهەمی ئێرانی بۆخۆی مسۆگەر کرد

0
962

 

ڕۆژی کورد: لە ٢٧ ـەمین خولی کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی بۆکسی لاوانی ئێران کە بۆ ماوەی ٦ ڕۆژ لە ڕێکەوتی ٢٩٧ ڕەزبەر تا ٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی و بە بەشداریی 188 وەرزشوانی پارێزگاکانی ئێران لە پارێزگای گوڵستان بەڕێوە چوو، یانەی بۆکسی گەنجانی پارێزگای سنە، توانیان دوو میداڵی زێڕ و زیو ببەنەوە و پلەی سێهەمی ئەو پاڵەوانەتییە بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن.

یانەی بۆکسی پارێزگای سنەی لە 8 بۆکسۆور پێکهاتبوو و سینا سەحرایی و مێهران ئەمانی کە دوو بۆکسۆری مەریوانین توانیان بەسەر بەرامبەرەکانی خۆیاندا زاڵ بن و بچنە قۆناغی کۆتایی ٢٧ ـەمین خولی کێبەرکێکانی بۆکس لە ئاستی ئێراندا.

سینا سەحرایی لە کێشی 64 کیلۆگرەم دا لە قۆناغی کۆتایی ئەو یاریانە لە هەمبەر بەرانبەرەکەی خۆی کە خەڵکی پارێزگای کرمان بوو، سەرکەوت و میداڵی زێڕی بردەوە مێژدران ئەمانیش لە کێشی 69 کیلۆگرەم دا و بە هۆی دۆڕان لە هەمبەر بەرانبەرە تارانییەکەی خۆی، میداڵی زیوی بردەوە.

 یانەی بۆکسی گەنجانی پارێزگای سنە بە وەدەست هێنانی ١٧ خاڵ و دوو میداڵی زێڕ و زیو، پلەی سێهەمی ئەو کێبەرکێیانەیان وەدەست هێنا.

ڕاهێنەری یانەی بۆکسی گەنجانی پارێزگای سنە لەم یارییانەدا لە ئەستۆی بەختیار وەتەنی و دانا ئیسماعیل زادە بوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت