ئۆرشەلیم ئان لاین: پ ک ک سنوورپاریزی ئێرانە

0
295

ماڵپەڕی ئۆرشەلیم ئان لاین، دۆینێ دووشەممە ١٨ی ئاوریل، بەرانبەر بە ٣٠ خاکەلێوە، ڕاپۆرتێکی شیکاریی لە ژێر ناوی “پێشێلکاریی مافی مرۆڤی کوردەکان لە لایەن پ ک ک وە” لەو ڕاپۆرتەدا وێڕای ئاوڕدانەوە لە ڕابردووی پەیوەندی نێوان پ ک ک و ئێران و هێزە جیهادیەکانی وەک فەتح و هەروەها کوشتاری خەڵک لە کوردستانی باكوور لە لایەن پ ک ک وە لە زاری چەند سەرچاوەیەکی دیار و نادیارەوە باس لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤی کورد لە لایەن پارتی کرێکارانی کوردستانەوە دەکات.

ماڵپەڕی ڕۆژی کورد تەنیا بۆ زانیاریی خوێنەرانی، ئەو بابەتەی لە ئینگلیسییەوە بۆ کوردی وەرگێڕاوە، بڕیاردان لەسەر ڕاستی و ناڕاستی ئەو شیکارییەی ئورشەلیم ئان لاین، پەیوەندی بە ڕۆژی کوردەوە نیە و وەک چالاکی و ئەرکی ڕاگەیاندن بۆ تاکی کورد، ئەو بابەتە وەرگیڕدراوەتەوە.

دەقی شیکارییەکەی ئورشەلیم ئان لاین:

لەم دواییانەدا پ ک ک، لە ڕۆژئاوای جیهان وەک هیزێک ئەژمار کراوە کە لەگەڵ داعش شەڕ دەکا بەڵام لە خۆرهەڵاتی ناڤین ئەو هێزە کارنامەیەکی ئەوتۆ ئەرێنی تۆمار نەکردووە. لە تورکیە پ ک ک ڕێکخستنی تیرۆریستی ئەنجام داوە. بەپێی بەڵگەکانی شۆڕای پەیوەندییەکانی دەرەوە لە نێوەڕاستی ١٩٨٠ :” گریلاکانی پ ک ک هەندێ کاریان ئەنجام داوە وەک، دزینی منداڵی توریستەکان لە تورکیە، بۆمب دانانەوەی خۆکوژییانە، هیرش بردنە سەر نووسینگەی دیپلۆماتەکانی تورکیە لە ئوروپا، هەروەها چەندین جاران پ ک ک هیرشی کردۆتە سەر ئەو کەسە مەدەنیانەی کە قەبوڵیان نەکردووە  یارمەتی ئەو پارتە بدەن. ساڵی ١٩٩٣، پ ک ک چەندین هێرشی ئەنجام داون وەک بۆمبی ئاگر و کاری تێکدەرانە لەسەر دیپلۆماتەکانی تورکیە و ناوەندی بازرگانی لە ٦ وڵاتی ئوروپایی. لە هێرشەکانی پ ک ک دا کەڵک لە بۆمب و نارنجەک بۆ سەر ناوەندە توریستیەکان و شوێنەکانی حەوانەوەی قەراغ ئاوەکان لە ئیستانبووڵ وەرگیراوە. لە گەرمایی شەرەکاندا لە ناوەراستی ١٩٩٠، هەزاران گوونف لە بشووری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای تورکیە لەناو چوون. بە هۆی شەڕ لە باشووری ڕۆژهەڵات و ڕۆژهەلاتی تورکیە، تیرۆریستەکانی پ ک ک خەڵکی مەدەنی و ئەو کەسانەی کە بە دەوڵەتی تورکیە وەفادار بوونیان کوشتووە. بە پێی بەراوەردەکان ٣٧ هەزار کەس لەو شەرەدا کوژراون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەرچەند پ ک ک ڕێکخراوێکی مارکسیست – لێنینیستیە بەڵام لەگەڵ ڕێکخراوە ئیسلامییە تووندئاژۆکانیش پەیوەندییان هەیە، چاو لەو هێزانە بکەن کە بۆمب دانانی خۆکوژییانە ئەنجام دەدەن و بە فیدایان و شەهید دەناسرێن کە هەر هەموویان وەک فیرقەیەک دەچن لە حاڵێکدا هەموو ئەو کارانە لەژێر ڕێنماییەکانی رێبەری کاریزماتیکیان ئەنجام دەدەن کە بۆمب دانانی خۆکوژییانە بە ڕەوا دەزانێ. هەروەک هەندێ کەس لە ئیسراییل ئەو مێژوویەیان لە بیرە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیە دەڵێ پ ک ک پەیوەندی بە ڕێکخراوی ئازادکردنی فەلەستین ، ASALAو ئەرتەشی سوورـەوە هەیە. ئەوان هەروەها پێکەوە لەگەڵ “فەتح” ڕاهێنانیان بووە و بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لە ڕابردوودا بە دژی ئیسراییل، شەڕیان کردووە. بەواتایەکی تر ئەوان هاوپەیمانی کۆماری ئیسلامی ئێرانن و سووریەش بە ئورشەلیم ئان لاینی گوتووە کە پ ک ک بە دژی کوردەکان، پێشێلکاریی مافی مرۆڤی ئەنجام داوە.

چەکدارێکی کوردی ئێرانی بە ئورشەلیم ئان لاینی گوتووە کە هەر کەس پەیوەست بە ڕیزەکانی پ ک ک بێت هیچ کات بۆی نیە بەجێی بهێڵێ :”زۆر کەس دەیانهەوێ لە ناو پ ک ک هەڵبێن چونکە ئەوان بۆیان نییە پەیوەندی بە بنەماڵەکانیانەوە بکەن. پ ک ک کەمپی ڕاهێنانی سەربازی لە ئێران هەیە. ئێران بۆ پشتیوانی و پشتگیری پ ک ک چەک و چۆڵیان دەداتێ. پ ک ک سنووری عێراق – ئێران دەپاریزێ و جارجارەش پ ک ک کێشە بۆ هێزەکانی کوردی کوردستانی ئێران ساز دەکات. پ ک ک دەڵێ سنوورەکان هی ئەوانە و پارتەکانی تر بۆیان نییە لەوێ بن”. بەشێکی زۆر لە کوردەکانی ئێران، لایەنگری هیزەکانی کوردستانی ئێرانن و کوردە چەکدارەکانی ئێران دەڵێن، پ ک ک دەترسێ کە ئەگەر بێت و ئەوان دەست بە خەباتی چەکداری بکەن، کوردە ئێرانییەکانی ناو ڕیزەکانی پ ک ک ئەوێ بەجێ بهێڵن و پەیوەست بە هێزەکانی ئەوان ببن.

سەرچاوەیەکی عێراقی بە ئۆرشەلیم ئان لاینی گوت کە پ ک ک بە بەردەوامی کوردەکان دەست بەسەر دەکات:” ئەوان ژنێکی ٨٠ ساڵەیان بۆ ماوەی ٤ کات ژمێران دەست بەسەر کردبوو، ئەو پیرێژنە چووبوو مانگاکانی لە درەنگانی شەودا بهێنێتەوە. پ ک ک دەیکوت ئە پیرێژنە ویستوویە زانیاری لەمەڕ پایەگا و چەک و چۆڵەکانمان کۆبکاتەوە، ئەوە لە حاڵێکدا بوو ئەو پیرێژنە هەر سەری لە شتی ئەوتۆ دەرنەدەچوو. جلی پێشمەرگە لەو شوێنانە کە ئەوان چاوەدیری دەکەن، یاساغ و ڕێگەپێنەدراوە. دوو لاو جلی پێشمەرگانیان لەبەر دا دەبێ،  پ ک ک ئاگاداری کردوونەوە کە ئەوە ڕێگەپێنەدراوە، دوای دوو کات ژمێران ئەو دوو گەنجە گەڕانەوە، زۆریان لێ درابوو بەڵام خەڵکەکە ئیزنیان بە پ ک ک نەدا کە دەست بەسەریان بکا. بەراستی شەرمەزارییە کە هەموو جیهان شانازی بە پێشمەرگەوە دەکات بەڵام جلی پێشمەرگان لە ناوچەکانی پ ک ک ڕێگەپێنەدراوە”.

بەپێی لێدوانی سەرچاوەیەکی عێراقی، منداڵێک بە هۆی ئەوەی کە پشتگیری لە سەرۆکی کوردستان کردبوو لە لایەن پ ک ک وە دەست بەسەر کرابوو و لە زیندانێکی ژێر زەوی، بەند کرابوو، لەو زیندانە ٧ کەسی تری تێدابوو کە ٥ کەسیان ئەو ئەندامانەی پ ک ک بوون کە ویستبوویان لەناو پ ک ک هەڵبێن بەلام گیرابوون و خرابوونە بەندیخانەی هەتا هەتایی :”پ ک ک ئەندامێکی پلە بەرزی خۆی تەنیا بە هۆی خوێندنەوەی شیعرێک کە بەر لەوەی کە پەیوەست بە پ ک ک بێ،  بۆ کچە خۆشەویستەکەی نووسیبوو، خستبۆ بەندیخانەوە”.

حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هەرێم داوایان لە پ ک ک کرد کە ئەو شوێنانە کە خەڵکی ئاسایی تێدا نێشتەجییە چۆڵ بکات بەڵام بە پێی لێدوانی سەرچاوە عێراقییەکەی ئۆرشەلیم ئان لاین، پ ک ک ڕێک پێچەوانەکەی ئەنجام دا و خەڵکی سیڤیل بە مەبەستی پاراستنی خۆیان لە هێرشەکانی تورکیە بەکار دێنێت :”خەڵکێکی مەدەنی زۆر کوژرا. زۆرێک لەو خانوانە کە پ ک ک بەکاری دێنان، ڕووخان. زۆر کەس ماڵەکانیان داخست، پ ک ک قفڵەکانی شکاند و چۆ ناو ماڵەکانیان. لە کاتێکدا کە کوردستان ڕووبەڕووی کێشەیەکی گەورەی ئابووری بووە، خەڵک ناتوانن زەوی و زاری خۆیان بکێڵن، چونکە ئەوان لە هێرشەکان دەترسن و ناشتوانن بە پ ک ک بڵێن گووندەکانیان چۆڵ بکات و بڕوات. ٣ کەس بە هۆی ئەوەی کە داوایان لە پ ک ک کردبوو گووندەکەیان چۆڵ بکا و بگەڕێتەوە شاخەکان، دەست بەسەر کران. ٢٠٠ گووند بە هۆی شەری نێوان پ ک ک و دەوڵەتی تورکیە داگیر کراوە. خەڵک بە هۆی ئەوەی کە پ ک ک لەو گووندانە خۆی حەشار داوە، لە شەڕ دەترسن و دڵەڕاوکەیان هەیە.

حەسن عەفرینی، بەرپرسی پەیوەندیی دەرەوەی مەجلیسی نەتەوەیی کوردستانی سووریە، ئەو قسەی سەرچاوە عێراقییەکەی ئۆرشەلیم ئان لاینی پشت ڕاست کردەوە کە :”کاتێک کە ئێمە باس لە ڕێکخراوە توتالیتاریستییەکان دەکەین، هزری مافی مرۆڤ، بزر دەبێ. پ ک ک تاوانگەلێکی لە هەمبەر مرۆڤایەتی ئەنجام داوە. تەنیا چەند ڕۆژ لەوەی پێش، کچێکی ١٧ ساڵانەی کوبانی دزرا و گوترا ناچار کراوە بچێتە ناو یەپەگەوە گرتووە (لقی سوریەی پ ک ک). دوای ئەوەی کە ئەو کچە دوای ڕاهێنانی کەمپ، هاتەوە و سەردانی بنەماڵەکەی کرد خۆی کوشت، چونکو نەیدەویست بچتەوە ناو کەمپەکانی پ ک ک. هەموو ڕۆژێک هێرش دەکەنە سەر ماڵەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، مێرمنداڵ و منداڵان دەدزن، ناچاریان دەکەن بچنە ناو ڕیزەکانیان و بێ ئەوەی ڕاهێنانێکی ئەوتۆیان بۆ بکەن دەیاننێرنە خەتی یەکەمی شەڕی دژ بە داعش. ئایا ئەوە تاوانێک بە دژی مرۆڤایەتی نییە؟”.

بەپێی قسەکانی عەفرینی، سەرچاوە ئاستی سەرەوەکانی پ ک ک پێیان گوتووە کە ئەوان “لە لایەن کەسانێکی نەناسراو لە ئێران و تورکیەوە کە هەندێکیان تەنانەت زمانی کوردیش نازانن و ناچارین وەرگێڕیان بۆ بەکار بێنین ڕێبەری دەکرێین. بەڵێ ئێمە وەزیرین (پێدەچێ مەبەست کادری باڵای پ ک ک بێ. وەرگێڕ)، بەڵام ئێمە لە شوێنی تایبەتی خۆماندا هێچ تواناییەکمان نیە. ئێمە ناتوانین هیچ بڕیارێک بدەین”. عەفرینی لە درێژەدا دەڵێ، پێکهاتەی پ ک ک لە بنەڕەتدا لەسەر بنەمای پێشێل کردنی مافی مرۆڤ و “پێکهێنانی ژینگەیەکی توتالیتاریستی کە تێیدا هەر کەسێک دژایەتی ئەو سیستەمە بکات دەبێ یان دەبێ لە پێگە و شوێنی خۆی نەمێنی یان دەبی بنێردرێ بۆ دیداری خودا (بمرێ). کاتێک باس لە سیستەمێکی سەرەڕۆ دەکەین، باس لە سیستەمێکە کە خەڵکی خۆی سەرکوت دەکات و هەروەها بە دڵنیاییەوە گرووپێکی سەربازییە کە بیر و ڕا و ئامانجەکانی خۆی بۆ کەس ناخاتە بەر باس و شاراوەیە.”

عەفرینی باس لەوە دەکا کە گەلێک گرووپی میرمنداڵان هەن کە هاوڕێی مەجلیسی نەتەوەی کوردستانی سووریە و شۆڕای نەتەوەیی کوردستانن و دەڵێ :”زۆربەی ئەو مێرمنداڵانە ناردراونەتە بەندیخانە و ئەژمارێکی زۆریشیان ناچار بوون کوردستانی ڕۆژئاوا بەجێ بهێڵن. ئەوان تازە هەندێک بەڵگەیان بڵاو کردۆتەوە  کە نیشان دەدا، سەرۆکی شۆرای نەتەوەیی کوردستان و دوو بنکەی تر لە دانیشتنی ژنێڤ بەشدار بوون، ئیزنی گەڕانەوە بۆ کوردستانی ڕۆژئاوایان پی نەدراوە. ئەگەر بگەڕێنەوە دەست بەسەر دەکرێن و دەخرێنە بەندیخانەوە. کەسانی دژبەریان هەموو ڕۆژ دەخرێنە بەندیخانەوە. قوتابخانەکان بوون بە بەدنیخانە. ئازادیی ڕادەربڕین لەژێر یاسا پڕ مەترسی و زەبر و زەنگەکانی پ ک ک دا بوونی نیە.

عەفرینی دەڵێ، پ ک ک هیچ کات بەرەیەکی ڕاستەقینەی بەرگری کردن لە کوردستان نەبوو :”هەموو هەوڵی ئەوان ئەوەیە کە شەڕ لە کوردستان بخزێنن و دواتر ئیزن دەدەن تا هێزەکانی ڕژیم خەڵکی مەدەنی بریندار بکەن و خەساریان پێ بگەیێنن. ئەوان ئەو تاکتیکە لە کوردستانی سووریە و تورکیە بەکار دێنن لە زۆر شوینی وەکوو ئالیێپپۆ (Aleppo) کە تێیدا هەزاران کورد ژیانیان لە دەست دا.” عەفرینی هەروەها دەڵێ سەرجەم ئەو هاریکارییانەی کە لە رێگای پ ک ک اوە دەنێردرێ بەو خەڵکانە ناگا کە پێویستییان پێیەتی :”٨٠% ی ئەو هاریکارییانە دەچتە ماڵی کۆگاکانی پ ک ک و لە لایەن بەرپرسانی سەربازیی پ ک کاوە دەفرۆشترێن، ٢٠% لە ناو خەڵکدا بلاو دەکرێتەوە. لەو بارەوە خۆم ئەزموونی تاکەکەسیی خۆمم هەیە. هاوڕێیەکم هەیە کە لەگەڵ ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤ کار دەکات و ئەوان ٧ ترەیلی تەژی لە خواردن و یارمەتی دەرمانییان بۆ شاری عەفرین بردبوو بەڵام پ ک ک ئەوانی وەرنەگرت و گوتی دەبی ئەو یارمەتییانە لە لایەن خۆیانەوە بلاو بکرێتەوە. هاوڕێکەشم ئامادە نەببوو ئەو کارە بکات چون باش دەیزانی ئەوان بازرگانی بەو یارمەتییانەوە دەکەن. لە ئەنجامدا تریلییەکان نەیانتوانیبوو بچنە شوێنی خۆیان کە لە ژێر کۆنترۆڵی پ ک کا دابوون. بە گشتی ڕێکخراوێک کە لە لایەن هێزە رەشەکانی ئێران، تورکیە و سووریەوە ڕێک خراوە هیچ کات ناتوانێ خزمەت بە ئامانجەکانی مرۆڤایەتی بکات.”

رادێف موستەفا، پارێزەری کورد، قسەکانی عەفرینی پشت ڕاست دەکاتەوە و دەڵێ :”پ ک ک یەک هێز، یەک ئایدیالۆژی و یەک سیاسەتی حیزبیی لە بەشە جیاوازەکانی کوردستان وەرێخستووە. ئەوان پێشێلکارییەکی یەکجار زۆریان بە دژی کوردەکان کردووە وەک دەست بەسەر کردنی ڕۆژنامەوانان، دزینی خەڵک، سەرکوتی ڕێپێوانەکان، بەکارهێنانی کەسانی ژێر ١٨ ساڵ و تەمەنی یاسایی و ئەشکەنجە. تەنانەت پ ک ک خەڵکێکی زۆری لە کۆبانێ کوشتووە. زۆریان هەوڵ داوە تا پێش بە هێزەکانی پێشمەرگە بگرن تا لە نەهێنە ناو شوێنە کوردییەکان لە سووریە. مافی بزاڤە ئازادەکانیشیان زەوت کردووە و هەروەها بەشدار بوون لە ئاڵوگۆڕی و ڕاگواستنی کوردەکان لە شوێنەکانی خۆیان. تەنانەت ئەگەر هەر هەموو کوردەکان، پشتیوانیی پ ک ک بکەن، سیاسەتەکانی پ ک ک زۆر بە کەمی لە کوردستان تەنیا و تەنیا دۆخەکە خراپتر دەکات.

بۆ بینینی دەقەی ئینگلیسیی بابەتەکە لێرە کلیک بکە

Related Post

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌