پەکەکە لەمەڕ کەڵکاژۆ وەرگرتنی ئێڕان لە ناوی گریلا، هۆشداری بە ئێران دا

0
969

ڕۆژی کورد: جاش و پاسدارەکانی ڕژیم بۆ شناسایی کردنی شوێنی حەوانە و مانەوە و چالاکیی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کەڵک لە جل و بەرگی تایبەتیی گریلاکانی پ ک ک وەردەگرن و بەم جۆرە و لە ژێر ناوی بەهانا چوونی پێشمەرگەوە، شوێنەکانیان ئاشکرا دەکەن.

دۆینێ شەممە ٥ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی و دوای شەڕی نێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هێزەکانی سپای تیرۆریستیی سپای پاسداران لە ناوچەی مەریوان، ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران باسی لە کەڵکاژۆوەرگرتنی جاش و پاسدارەکانی سپای تیرۆریستیی پاسداران لە ناو و جلی گریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی پووشپەڕ، پارتی کرێکارانی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکی فەرمی‌دا ئەو هەوڵەی ڕژیمی پشتڕاست کردەوە و هۆشداری داوەتە رژیمی ئیسلامی.

لە بەشێک لەو ڕاگەیێندراوەی پارتی کرێکارانی کوردستاندا هاتووە: “لەم دواییانەدا، ڕژیمی ئێران بە سوو وەرگرتن لە گرووپەکانی کۆنترا گریلا، کە لە لایەن ناوەند شەڕی تایبەتیی دەوڵەتەوە بەڕێوە دەبردرێن و ئاراستە دەکرێن، دەیهەوێت ئەو هەرێم و ناوچانە شناسایی بکات کە هەڤاڵانی گریلا تێیدا بەجێ بوون و دواتر پەلاماریان بدات”.

لە بەشێکی تر لە ڕاگەیێندراوەکەی یەڕەکەدا هاتووە: “ئەو گرووپانە لە تیمی ٦،٨ و ١٠ کەسی پێک دێن و تەنیا چەک و کەستەی شەخسییان پێیە و جامانە و کەفییەی گریلاش بەکار دێنن”.

لەمەڕ شوێنی بوونی ئەم گرووپانە، ڕاگەیێندراوەکە دەڵێ: “ئەم گرووپانە لە زۆربەی هەرێمەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەن و بەم دواییانەش لە دەورووبەری سنە و چلچەمەی سەقز، ژمارەیان زۆرتر بووە”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت