پژاک ناوی چوار شەهیدی ئەو دواییانەی خۆی ئاشکرا کرد

0
1098

ڕۆژی کورد: پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، ناوی چوار شەهیدی ئەو دواییانەی خۆی کە ٢٣ی جۆزەردان ـی ١٣٩٥ی هەتاوی لە نزیک گوندی ئاغەڵان لە شارەدێی نەڵاس ـی سەر بە شاری سەردەشت شەهید کران، بڵاو کردەوە.

بەپێی ڕاگەیێندراوێک کە لە لایەن پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) بڵاو بۆتەوە، یەکینەیەکی گەریلاکانیان کە لە ٤ گەریلا پێکهاتبوون، لەکاتێکدا بە ئۆتۆمبێل دەچوون بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکێک لەنێوان گوندەکانی ئاخاڵان و دیواڵانی سەر بە سەردەشت لە هەرێمی موکریان، لەلایەن چەتە خۆفرۆشەکان و سیخوڕەکانی دەوڵەت هەواڵیان لێدەدرێت و لە کەمینێکدا شەهید دەکرێن.

ناوی ئەو شەهیدانە بریتیە لە: 

یۆسف ئەحمەدی، ناسراو بە مانی چیا، لەدایکبووی ١٩٨٩ – مەهاباد
دیار موئمینی، ناسراو بە فوئاد ئاگر، لەدایکبووی ١٩٩١ – مەریوان
هادی قادری، ناسراو بە ڕێزان کۆساڵان، لەدایکبووی ١٩٨٨ – هەورامان
محەمەد ئەلبیر، ناسراو بە سیپان جودی، لەدایکبووی ١٩٩٦ – باتمان

شایانی ئاماژەیە، پێشتر هەواڵی شەهید کران و شێوەی شەهید بوونی ئەو چوار شەهیدەی پارتی ژیانەوەی ئازادی کوردستان لە لایەن ڕۆژی کوردەوە بە وردی بڵاو کرابۆوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت