منداڵێکی پەنابەری سووریە لە تورکیە، تووشی پیریی لەناکاو بووە

0
723

نزیک بە پێنج ساڵ شەڕی ناوخۆ لە سووریە کە بە هۆی دەست تێوەردانەکانی ئێران و پشتیوانی لە ئەسەد، هەر دێت و درێژتر دەبێتەوە، جیا لە ماڵ کاولی و ئاوارەیی و کوشت و بڕین، ئاسەواری دەروونی و خەمۆکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵێک کە لە میدیاکانی تورکیەدا بڵاو بۆتەوە، کوڕێکی تەمەن ٨ ساڵانی سووری کە ئێستا لەگەڵ بنەماڵە ٥ کەسیەکەی لە شاری باتمان لە کوردستانی باکوور (کوردستانی تورکیە) دەژین، تووشی خەمۆکی و لە ئەنجامدا پیریی لە ناکاو بووە.

محەممەد عەبدوولمەجید، منداڵێکی ٨ ساڵانی سووریە کە بە جەستە و دڵ وڕوح و کردار و گوتنەکانی، تەنیا منداڵێکی ٨ ساڵانە، بە ڕواڵەت و دەم و چاو پیرەپیاوێکی تەواوە.

شەڕ و کوشتاری سووریە و بینینی دیمەنگەلی ناخۆش و تاقەت پڕووکێنی شەڕ، وای کردووە، محەممەد عەبدوولمەجید، لە تەمەنی ٨ سالاندا وەک پیرەپیاوێکی ٦٠ یان ٧٠ ساڵی خۆیا بکات و بنوێنێ.

ئەو پیری لەناکاوە وایکردووە کێشی محەممەد لە ٢٠ کیلۆگرەم زیاتر نەبێ و کێشەی پشوو کێشانیشی هەیە.

شیرین عەبدوولمەجید، دایکی محەممەد دەڵێ: کوڕەکەم لە پڕێک تووشی ئەو نەخۆشیە بووە و ئێستاش منداڵی تر سڵی لێدەکەنەوە و خۆی لێ دەبوێرن و کایر و یاری لەگەڵ ناکەن بۆیەش دایم دەگری و خەمۆکیەکەی زیاتریش بووە، هەوڵماندا لە سووریە چارەسەری پزشکی بۆ بکەین بەڵام نەبوو بۆیەش هاتووین بۆ تورکیە و هەموو هەوڵمان چارەسەری ئەو نەخۆشیەی ئەحمەد ـە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.