شەڕی پیرانشار ١٣ کوژراوی هیزەکانی ڕەژیمی لێکەوتەوە

0
1023

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕۆژی کورد، شەوی ٢٥ لەسەر ٢٦ی جۆزەردان لە گوندی سەرکانی لە ناوچەی پیرانشار شەڕ لە نێوان هێزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هێزەکانی سپای پاسداران هاتە ئاراوە.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو شەڕە نزیک بە یەک کات ژمێر و نیوی خایاندووە.

دوای بەدواداچوونی ڕۆژی کورد لە چەند سەرچاوەی جیاوازەوە دەگوترێ کە لە هیزی زیاتر لە سەد کەسیی ڕەژیم کە تەیار بە ئارپیجی و دۆشکە و چەکی قورسی تر بوون، ١٣ کەس لە هیزەکانی ڕژیم لەو شەڕەدا کوژراون و بەپێی نوخۆشخانەی پیرانشار و شنۆ و نەغەدە، زیاتر لە ٣٠ کەس بریندار بوون.

تا ئێستا ناسنامەی کوژراوەکانی ڕەژیم بۆ ڕۆژی کورد ئاشکرا نیە.

شایەتحاڵێک لەو دەڤەرە بە ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند کە تیمەکانی پێشمەرگەی حدکا لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ڕەژیمەوە گەمارۆ درابوون بەڵام دوای دوو هەڵمەتی بەرین توانیان گەمارۆکە بشکێنن و دەرباز بن بەڵام زیانێکی زۆریان لە هیزەکانی ڕەژیم داوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد ئەو هێزەی ڕەژیم، هیزی تایبەتی ورمێ بوون کە ماوەیەکە لە ناوچەی پیرانشار ئامادەباشن.

سەرچاوەیەکی تریش ئاماژەی بەوەدا کە هیزێکی بەرینی ڕەژیم کە هەموو جۆرە چەک و چۆڵێکیان پێیە و زیاتر لە ٣٠٠ کەسن لە ورمێ ـوە بەرەو سەردەشت هاتوون و لە ئێستادا لە مەیدانی فوتباڵی ئەو شراە خێوەتیان هەڵداوە

شایانی ئاماژەیە کە دەگوترێ پێشمەرگەکانی حیهیچ زیانێکی گیانی و مەعنەویان لەو شەڕەدا بەر نەکەوتووەبەڵام تا ئێستا نە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و نە هیچ سەرچاوەیەکی تر زیانە ئەگەرییەکانی هیزی پێشمەرگەی لەو شەڕەدا باس نەکردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت