پێشمەرگەیەکی پارتی ئازادیی کوردستان چۆتە ناو ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش

0
2615

ڕۆژی کورد: بەگوێرەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە کاناڵی”ئەعماق”ی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بڵاوی کردۆتەوە، پێشمەرگەیەکی پارتی ئازادیی کوردستان چۆتە ناو ڕیزەکانی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییەوە.

بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە، ئەو کەسە ناوی ”عارف میر ناسری”یە و بەپێی قسەکانی خۆی لە قەزای حەویجەی باشوری کەرکوک، لە ناو ڕیزەکانی پێشمەرگەی پارت ئازادی کوردستانەوە چۆتە ناو ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش ـەوە.

ئەو پێشمەرگەیە کە ئێستا لەنێو داعشدایە و بە گوتەی خۆی سەرقاڵی خوێندنی وانە ئایینییەکانی داعش ـە، دەڵێت: “پارتی ئازادیی کوردستان سەر بە حزبەکەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتییە”

دواتر ئەو ئەندامەی ئێستای داعش بە شێوەیەکی پرۆپاگەندە بە دژی هێزی پێشمەرگە و بە قازانجی داعش قسە دەکات و باس لە ڕێزلێگیرانی لە ناو ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەکات.

تا ئێستا پارتی ئازادیی کوردستان، لەمبارەوە هیچ لێدوانێکی نەداوە و پێشمەرگەبوونی ئەو کەسەی لە ناو ڕیزکانی خۆیدا پشتڕاست یان ڕەت نەکردۆتەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت