ڕۆژی كورد : له ڕۆژی 20ی ئوكتۆبری 2016، هێزی شەهیدانی یەكشەوەی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران هاوشان لەگەڵ باقی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بەشداری لە شەڕی ئازادكردنی موسڵ لە مێحوەری باشیكدا كردوە.
سهرچاوهیهك له سازمانی خهباتهوه به ڕۆژی كوردی ڕاگهیاند كه یەكێك لە پێشمەرگەكانی ئەو هێزە بە ناوی محەمەد دەروێشی (تەنها) لە كاتی پێشرەوی هێزەكانی پێشمەرگەدا بریندار بووه، و بەپەلە گەیەندراوهته نەخۆشخانە و لەئێستادا له دۆخێكی باش دایه .
هێزی پێشمەرگە لە مێحوەرەكانی شەڕ سەرەڕای بەرگری قورسی داعش، له بهرهو پێشچوون دایه و تا ئێستا زیاتر لە 9 گوندی ناوچەكە ئازاد كراوەو چەند گوندێكی دیكەشیان گەمارۆ داوە. پێدهچێ لە نزیكترین كاتدا شارۆچكەی باشیك بە تەواوی كونترۆڵ بكرێ