فیلمی پێشمەرگە لە فستیڤاڵی کان پیشان دەدرێت

0
848

رۆژی کورد؛
لێژنەی سەرپەرەشتیاری  فێستیڤاڵی کان ئەمڕۆ بڕیاری دا فیلمی “پێشمەرگە” لە بەشی تایبەتی فیستیڤاڵی کان نمایش بکات .
فیلمی (پێشمەرگە) لە لایەن کۆمپانیای مارگۆ سینەما بەرهەمهێندراوە و نووسەر و فەیلەسووفی ناوداری فەڕەنسی بێرنارد هێنری لێڤی دەرهێنەریی ئەو فیلمەی لە ئەستۆ گرتووە و رۆژنامەنووسی کورد ئاڵا هووشیار کاری تەسویر و وێنەگرتنی بۆ ئەنجامداوە.
فیلمی پێشمەرگە فیلمێکی دۆکیۆمینتاریە و ماوەکەی یەک کاتژمێر وسی دو خولەکە و باس لە خەبات و بەرخۆدانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەرانبەر بە گروپی تیرۆریستی داعش دەکا.
لە بەیاننامەی فستیڤاڵی کان دا هاتووە ئێمە بۆیە فیلمی پێشمەرگە مان دیاریکردووە کە لە بەشی تایبەتی نمایش بکرێ چونکە ئەو فیلمە باس لە ئازایەتی پێشمەرگەکانی کوردستان بەرانبەر بە تیرۆریستانی داعش دەکا و فیلمەکە بە درێژایی 1000 کیلۆمیتر کە شەڕ لە نێوان پێشمەرگە و داعش لە ئارا دایە لە لایەن گروپێکی بچووکەوە کاربۆ کراوە کە ئێمە بە کارێکی مەزن سەیری دەکەین. بێرنارد هێنری لێڤی و تیمەکەی لە ناو جەرگەی شەڕ و لە نزیک سنوورەکانی داعش لە کەرکووک و مووسڵ و شەنگال ئەو فیلمەیان بەرهەم هێناوە.”

1111151652016_ALALALALA

ئاڵا هووشیار یەکێک لە وێنەگرانی فیلمی پێشمەرگە، دەربارەی ئەو فیلمە دەڵێت: هەر لە سەرەتای 2015 وە دەستی کردووە بە وێنەگرتنی شەڕی نێوان پێشمەرگە و داعش. سەبارەت بە نمایشکردنی لە فستیڤاڵی کان وتیشی: سەرەتا ڕانەگەیەندرابوو کە فیلمی پێشمەرگە لە فستیڤاڵی کان بەشداری دەکا و هۆکارەکەشی بۆ لایەنی ئەمنی گەڕاندەوە، بەڵام ئەمرۆ لە ماڵپەڕی ڕەسمی فستیڤاڵەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە فیلمی پێشمەرگە لە بەشی تایبەتی فستیڤاڵەکە رۆژی هەینی 20 مانگی مەی نمایش دەکرێ و منیش بە ڕەسمی بانگهێشت کراوم و لەوێ بەشداری دەکەم.

ئاڵا هووشیار ئاماژەی بە رۆڵ و پێگەی پێشمەرگە لە ناوخۆ و دەرەوە کرد و ڕایگەیاند: ئەو ڕۆڵەی پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە داعش هەیبوو وایکرد کە نووسەر و فەیلەسووفێکی ناوداری وەک بێرنارد هێنری لێڤی بیر لەوە بکاتەوە کە فیلمێک بە ناوی پیشمەرگە بەرهەم بێنێت. نمایشکردنی ئەو فیلمە لە فستیڤاڵی کان گرنگی و بایەخی خۆی هەیە.

peshmerga-1-copie

 

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.