پرۆژەیەکی بەرینی راکێشانی خەڵک بۆ ناو سوپای پاسداران بە دژی حیزبەکان دەستی پێکرد

0
1798

رۆژی کورد: هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی گوتاری خەبات دژی رژیمی ئیسلامی و ناڕەزایەتیەکانی خەڵک بەدژی رژیمی ئێران، سوپای پاسداران پرۆژەی راکێشانی خەڵكی بۆ ناو سوپای پاسداران لەژێر ناوی “نەهێشتنی هەژاری”دا دەست پێکرد.

ئەوڕۆ چوارشەممە ٧ی رەزبەر حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سوپای تیرۆریستی پاسداران لە رێگەی “کۆنفڕانسیکی ڤیدیۆیی”ـەوە ٣٣٠٠ پرۆژەی تایبەتیی لە ٦ پارێزگەی ورمێ، سنە، کرماشان، ئەهواز، هورموزگان و بەلووچستاندا کردۆتەوە.

هەواڵدەریی تەسنیم لە زاری حوسێن سەلامییەوە بڵاوی کردۆتەوە، ئەو ٣٣٠٠ پرۆژەیە بە فەرمانی خامنەیی کەوتوونەتە بواری جێبەجێ کردنەوە و بە شانازییەکانی سوپای تیرۆریستیی پاسدارانی لەقەڵەم داوە.

ئەو فەرماندە سوپای تیرۆریستی پاسداران گوتووشیەتی، “لەمە بەدواوە نەهێشتنی هەژاری یەکێک لە ئەرکەکانی ئێمە و بە تەواوەتی دوژمنایەتیی هەژاری دەکەین، چونکە تەنیا شەڕانگێزەکان و ئیسرائیل و ئەمریکا و دەوڵەتانی سەربە ئیسرائیل نین کە دوژمنایەتیمان دەکەن”.

حوسێن سەلامی رایەگەیاندووە کە نابێ پلانی دوژمنەکانیان سەرکەوێ و دەبێ ئاواتەکانی سوپای پاسداران بێنە دی و ئەو پرۆژەیەش لە خزمەتی ئامانەجەکانی سوپای پاسداراندایە.

ئەو بەرپرسەی سوپای پاسداران ئاماژەی بە چۆنیەتیی جیبەجێ کردنی ئەو پرۆژەیە نەکردووە، بەڵام هەواڵەکان باس لە پێدانی وامی درێژ ماوەو کەم بەهرە، کردنەوەی نەخۆشخانەی کاتی لەناو رەشماڵ، بردنی ئاو بە تانکێر بۆ گوندەکان لەو شەش پارێزگایە بەتایبەت لە گوندەکان دەکەن.

هەواڵدەریی دەنگ و رەنگی رژیمی ئیسلامیی ئێران بڵاوی کردەوە کە ئەو پرۆژەیە لەلایەن قەرارگای هەمزە، قودس، نەجف، کەربەلا و مەدینەی هێزی زەمینیی سوپای پاسداران دەچێتە بواری جیبەجێ کردنەوە، کە خۆی لە پێدانی ٢١ هەزار و ١٠٠ بەستە پۆشاک، یارمەتی دەرمان بۆ ٢ هەزار  ٧١٩ کەس و یارمەتیی دارایی بۆ ٤٢٢ ژنی سەرپرستی بنەماڵە، هەڵکەندنی بیر، دروست کردنی خانوو، مزگەوت و رێگەوباندا بینیوەتەوە.

چالاکانی سیاسی هۆکاری راکێشانی خەڵک لەلایەن سوپای پاسدراانەوە، بۆ چالاکیی سەرلەنوێی هێزە ئۆپۆزیسۆنەکانی دژبەری رژیمی ئیسلامیی ئێران دەگێڕنەوە و لەو باوەڕەدان ئەو پرۆژەیە راستەخۆ بەکارهێنانی خەلک بۆ کاری سیخوڕی و دژایەتیی حیزبەکانە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت