پەردە لەسەر وەرگێڕدراوی پەرتووکی “کوردانی ئەردەڵانی” لادرا

0
1100

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕٶژی کورد لە سنە، ڕۆژی سێ شەممە 4ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی، ئەنجومەنی ئەدەبیی مەولەویی سنە، لە ڕێوڕەسمێکدا کە لە هۆڵی شانۆی موجتەمەعی فەرهەنگی هونەریی فەجری سنە بەڕێوە چوو، لە باژێڕی سنە، پەردە لەسەر وەرگێڕدراوە کوردیەکەی پەرتووکی “کوردانی ئەردەڵانی” لادرا.

پەرتووکی 400 لاپەڕەیی “کورانی ئەردەڵانی”، بەرهەمی کۆچکردوو شیرین ئەردەڵان ـە کە بە زمانی فەڕانسەوی نووسراوە و دواتر مورتەزا ئەردەڵان وەریگێڕاوەتەوە سەر فارسی و ئێستاش کامبیز ئیبراهیم زادە (زەردەشت موکریانی) وەریگێڕاوەتەوە سەر زمانی کوردی.

لەو ڕێوڕەسمەدا کۆمەڵێکی بەرچاو لە مامۆستایانی مێژوو، فەرهەنگدۆستان و خەڵکی ئاسایی بەشدار بوون و هەروەها باسێکی ڕەخنەییش لەسەر ناوەرۆکی ئەو پەرتووکە لە لایەن کەسانی شارەزای وەک جەماڵ ئەحمەدی ئایین ـەوە هاتە ئاراوە.

هەروەها مەسعوود بینەندە، مامۆستای کۆمەڵناسیی کوردیش لە ڕووی کۆمەڵناسیی مێژووییەوە باسێکی لەسەر پەرتووکی “کوردانی ئەردەڵان” پێشکەش کرد.

هەروەها ئەسعەد ئەردەڵان، باسێکی لەسەر “شیرین ئەردەڵان” و کەسایەتی و کارەکانی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و گوتی: “شیرین ئەردەڵان تەنیا یەکجار سەردانی سنەی کردووە ئەویش بۆ ماوەی یەک ڕۆژ. شیرین لە بنەماڵەی ئەردەڵان بووە و بە هۆی ئەوەی کە باوکی کەسێکی دیپلۆمات بوو لە فەڕانسە و ئەمریکا دەژیا و فیزیکی ناوکی خوێندووە و لە تەمەنی 47 ساڵی بە هۆی شێرپەنجە کۆچی دوایی کردووە”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت